پرسیار: مانای: (شَدَّ مِئْزَرَهُ) چییە؟ لێکدانەوەی بە مێزەر تا چەند ڕاسته؟
وەڵام: عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا قَالَتْ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) إِذَا دَخَلَ الْعَشْرُ أَيِ الْعَشْرُ الأَخِيرَةُ مِنْ رَمَضَانَ شَدَّ مِئْزَرَهُ، وَأَحْيَا لَيْلَهُ، وَأَيْقَظَ أَهْلَهُ، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ: البخاري (٢٠٢٤)، ومسلم (١١٧٤).
واتە: لە عائشة دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) کاتێک داخلی دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان دەبوو خۆی تووند دەکرد و ماندوو دەکرد بۆ عیبادەت، شەوەکەی زیندوو دەکردەوە و خێزانەکانی هەلدەستاند.
(شد مئزرە): واتە: سوور بوو و خۆی ماندوو دەکرد بۆ عیبادەت، شد المئز، واتە: الازار، تووندی دەکرد بۆ ئەوە نەکرێتەوە لەگەڵ کردەوە ئەنجام دان، کینایەیە بۆ زۆر کردەوە ئەنجام دان و خۆ ماندوو کردن، وتراوە: خۆی گرتۆتەوە لە ئافرەت و لێی دوور کەوتۆتەوە، چونکە مرۆڤ کاتێک دەچێتە لای خێزانی خۆی إزار لادەدات، تووند کردن بەڵگەیە نەدەچووە لایان، کە ئەمە نزیکترە، لەبەر وتەی: (وأحیا لیلە)، ڕیوایەتی مسلم هاتووە: (وجد وشد المئزر)، عطف دەلالەت لەسەر (المغایرة) دەکات.