سەردێری پرسیار: ئەوەی ئیعتکافی کردووە لە دە شەوی ڕەمەزان کەی دەردەچێت لە ئیعتکاف؟

بەرواری دانان :2024-01-07 کۆدی پرسیار:3255

پرسیار:

پرسیار: ئەوەی ئیعتکافی کردووە لە دە شەوی ڕەمەزان کەی دەردەچێت لە ئیعتکاف؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: سەبارەت بە کاتی دەرچوون لە ئیعتکاف دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون کاتی دەرچوون بۆ نوێژی جەژن لە ئیعتکاف دەردەچیت، بۆ ئەوەی عیبادەت بە عیبادەتەوە بنووسێت.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون کاتێک خۆر ئاوا دەبێت و داخلی شەوی جەژن دەبیت لە ئیعتکاف دەدەچیت، چونکە بە داخل بوون بە شەوی جەژن دە شەو و ڕۆژی کۆتایی ڕەمەزان تەواو دەبێت، هەروەها بە کۆتایی هاتنی مانگ تەواو دەبێت، کە ئەمە وتەی ڕاستە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام