پرسیار: حوکمی ئیعتکاف کردن بۆ ئافرەت؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- ئیعتکاف سوننەتە بۆ ژن و پیاو، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن. (الإجماع) لابن المنذر لاپەڕە (50)، (التمهيد) لابن عبد البر (23/52)، (المجموع) للنووي (6/475)، (الإعلام بفوائد عمدة الأحكام) لابن الملقن (5/428)، (فتح الباري) لابن حجر (4/271).
عن عائشة رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ النَّبِيَّ (ﷺ) كَانَ يَعْتَكِفُ الْعَشْرَ الأَوَاخِرَ مِنْ رَمَضَانَ حَتَّى تَوَفَّاهُ اللَّهُ عَزَّ وَجَلَّ، ثُمَّ اعْتَكَفَ أَزْوَاجُهُ مِنْ بَعْدِهِ، مُتَّفَقٌ عَلَيْهِ.
واتە: لە عائشة دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئیعتکافی دەکرد لە دە شەوی کۆتایی ڕەمەزان تا خوای گەورە ڕۆحی کێشا، پاشان خێزانەکانی دوای ئەو ئیعتکافیان کرد.
٢- دروستە ئافرەت ئیعتکاف بکات بەڵام بە مەرج:
- دەبێت پاک بێت، لە حەیز و نیفاسدا نەبێت.
- فیتنە دروست نەبێت.
- پیاوەکەی ئیزنی بدات.