سەردێری پرسیار:حوکمی چوونی ئافرەت بۆ وتاری هەینی؟

بەرواری دانان :2023-12-28 کۆدی پرسیار:3243

پرسیار:

پرسیار: حوکمی چوونی ئافرەت بۆ وتاری هەینی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ هیچی تێدانییە ئافرەت بچێت بۆ نوێژی هەینی و گوێ لە وتار بگرێت ئەگەر بە جل و بەرگی شەرعییەوە بڕوات، لەبەر ئەوەی پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (لَا تَمْنَعُوا إِمَاءَ اللَّهِ مَسَاجِدَ اللَّهِ).

٢ـ ئەگەرچی ڕێگەپێدراوە بۆ ئافرەت بەڵام نوێژ کردن لە ماڵەوە یان ئەو شوێنەی تێدا نیشتەجێ یە باشترە بۆی، جا نوێژەکە واجب بێت یان سوننەت، بەڵگە:

ـ  عن ٲم سلمة رضی الله عنها قالت: قال رسول الله (ﷺ): (خیر مساجد النساء قعر بیوتهن). رواە احمد فی المسند (۲۹۷/٦).

واتە: باشترین مزگەوت و شوێن بۆ نوێژی ئافرەت ناو مالەكەیەتی.

ـ عن ابی هریرە رضی الله عنە قال: قال رسول لله (ﷺ): (صلاة الرجل في الجماعە تضعف علی صلاة بیتە و سوقە خمسا و عشرین ضعفا) متفق علیە.

واتە: نوێژی پیاو بەكومەڵ بیست و پێنج پلە خیرەكەی بۆ زیاد دەكرێت بەسەر نوێژەكەی لە مالەكەیدا یان لە بازاریدا. ابن ڕەجەب ڕحمەتی خوا لێ بێت دەفەرمووێت:((صلاة الرجل فی الجماعە تضعف)، ئەمه بەلگەیە كە نوێژی ئافرەت بە کۆمەڵ بۆی زیاد نابێت، چونكە نوێژ لە مالەوە خێری زیاترە و باشترە بۆی). فتح الباري (٤/٣٤).

خاوەنی کتابی زبدة الأفهام دەفەرمووێت: ((صلاة رجل)، مەبەستی پیاوە نەك ئافرەت، چونكە نوێژی ئافرەت لە مالەوە باشترە لە مزگەوت). زبدة الأفهام (١/٢٢٦). 

زانایان دەلێن نوێژی ئافرەت لە مالەكەی یان فندقی بۆی خێرترە لە مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت.

ام حمید دەلێت: ئەی پێغەمبەر خوای من دەمەوی نوێژ لەگەل تۆ دا بكەم، وتی: (من زانیم تۆ حەزدەكەی نوێژ لەگەل من بكەی، نوێژی تۆ لە ماڵی خۆت باشترە لە حوجرەی خۆت، نوێژی تۆ لە حوجرە خۆت باشترە لە دار ، [(دار): واتە: شوێنێكی گەورەیە كە لە چەند خانووێک پێک دێت، ئەگەر وردببیەوە لە قورئان باسی بەهەشتی کردووە بە (الدار) نەک بیت]، نوێژی تۆ لە دار باشترە لەمزگەوتی قەومەکەت، نوێژی تۆ لە مزگەوتی قەومەکەت باشترە لە مزگەوتی من). رواە احمد (۲٥۸٤۲)، (وحسنە الالبانی فی "صحیح الترغیب والترهیب").

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام