سەردێری پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن ئایا سزای گۆڕ بوونی هەیە؟

بەرواری دانان: 2023-12-22 کۆدی پرسیار: 3235

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن ئایا سزای گۆڕ بوونی هەیە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن ئەو ژیانەی مرۆڤ تێیدا دەژیت سێ بەشە:

یەکەم: ژیانی دونیا کە کۆتای دێت بە مردن.

دووەم: ژیانی بەرزەخ دوای مردن دەست پێ دەکات ھەتا ھەستانی قیامەت.

سێیەم: ژیانی کۆتایی ئەمەش دوای ھەستانەوە لە گۆڕ دەست پێ دەکات یان بۆ بەھەشت یان بۆ دۆزەخ.

هەموو پێشینەکان و زانایانی ئەهلی سوننەت یەک دەنگن لەسەر سزای ناو گۆڕ، کە قورئان و سوننەت بەڵگەیە لەسەر بوونی سزانی ناو گۆڕ، لەوانە:

١- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿مِّمَّا خَطِيٓـَٰٔتِهِمْ أُغْرِقُواْ فَأُدْخِلُواْ نَارًا فَلَمْ يَجِدُواْ لَهُم مِّن دُونِ ٱللَّهِ أَنصَارًا﴾ [ نوح : ٢٥]، واتە: بەهۆی تاوانەکانەوە بە تۆفان نقووم کران، دەرەنجام خرانە ناو ئاگرێکی گەورەوە.

لەم ئایەتە نەیفەرموو: (ثم أدخلوا نارا)، بەلکو فەرمووی: (فأدخلوا )، والفاء تدل علی التعقیب المباشر ولیس علی التراخی، واتە پیتی (فاء) لە زمانی عەرەبی دا مانای بەدوادا ھاتنی یەکسەر دێت، ئەمە بەلگەیە کە یەکسەر دوای نقوم بوون لە ناو گۆریش سزا دران.

٢- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿النَّارُ يُعْرَضُونَ عَلَيْهَا غُدُوًّا وَعَشِيًّا وَيَوْمَ تَقُومُ السَّاعَةُ أَدْخِلُوا ءَالَ فِرْعَوْنَ أَشَدَّ الْعَذَابِ﴾ [غافر: ٤٦]، واتە: لەسەر ئاگر ڕادەنوێنرێن بەیانی و نیوەڕۆ بە دواوە، وە ڕۆژی قیامەتیش بەرپا دەبێت ال فرعەون و شوێن کەوتووانی بخەنە ناو سەخت ترین سزاوە. ئەم ئایەتە ڕوون و ئاشکرایە کە لە ناو گۆڕ سزا دەدرێن و لە قیامەتیش سەختترین سزا بۆیان ھەیە.

ابن کثیر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەمە ئەسلێکی گەورەیە بۆ ئەھلی سوننە کە دەکەن بەلگە بۆ سزای گۆڕ). (تفسير ابن كثير) (4/82).

٣- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فجعلنا عَالِيَهَا سَافِلَهَا وَأَمْطَرْنَا عَلَيْهِمْ حِجَارَةً مِنْ سِجِّيلٍ﴾ [الحجر:٧٤]، واتە: بەو شێوە خانووەکانمان ژێرو ژوور کرد، وە بە (گلبەرد) بەردە بارانمان کرد.

دوای ژێرو ژوور کردن باسی بەرد باران کردن کراوە، کە هەموومان دەزانین بە ژێرو ژوور کردن مردوون، زانایان دەلێن ئەمە بەلگەیە کە باسی ناو گۆڕە، چونکە ئەگەر بلێی باسی دونیایە، دەلێین باشە دوای مردن سزاش بدرێ بێ سوودە چونکە هەستی پێ ناکات.

٤- خوای گەورە دەفەرمووێت سەبارەت بە اصحاب الأخدود: ﴿إِنَّ الَّذِينَ فَتَنُوا الْمُؤْمِنِينَ وَالْمُؤْمِنَاتِ ثُمَّ لَمْ يَتُوبُوا فَلَهُمْ عَذَابُ جَهَنَّمَ وَلَهُمْ عَذَابُ الْحَرِيقِ﴾ [البروج: 10]، واتە: بێ گومان ئەوانەی پیاوانی ئیماندار و ژنانی ئازار دا وە پاشان تەوبەیان نەکرد سزایی دۆزەخ و سزای ئاگری سوتێنەر هەیە.

لێرە باسی سزای دۆزەخ کراوە و باسی ئاگری سوتێنەریش کرا، ئەمە بەلگەیە ئاگرە سوتێنەرەکە باسی سزای ناو گۆرە، چونکە ئەوان ئیمانداریان سوتاند بە ئاگر.

٥- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَمِمَّنْ حَوْلَكُمْ مِنَ الْأَعْرَابِ مُنَافِقُونَ وَمِنْ أَهْلِ الْمَدِينَةِ مَرَدُوا عَلَى النِّفَاقِ لَا تَعْلَمُهُمْ نَحْنُ نَعْلَمُهُمْ سَنُعَذِّبُهُمْ مَرَّتَيْنِ ثُمَّ يُرَدُّونَ إِلَى عَذَابٍ عَظِيمٍ﴾ [التوبة: 101]، واتە: لە عەرەبە دەشتەکیەکان و دەورو بەریشتان خەلکێکی دووروو و منافق هەیە، وە لە خەلکی مەدینەشدا دووڕوو هەن، تۆ ئەی محمد نایان ناسی ئێمە باش دەیان ناسین، ئێمە دوو جار سزایان دەدەین، لە دوای دا ئەبرێنەوە بۆ سزایەکی هەرە گەورە.

هەندێک زانا دەلێن دوو جار سزادان، سزای یەکەم باسی دونیایە و هی دووەم باسی ناو گۆرە، پاشان سزایەکی گەورە بۆیان هەیە کە قیامەتە.

٦- خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَلَوْ تَرَى إِذْ يَتَوَفَّى الَّذِينَ كَفَرُوا الْمَلَائِكَةُ يَضْرِبُونَ وُجُوهَهُمْ وَأَدْبَارَهُمْ وَذُوقُوا عَذَابَ الْحَرِيقِ * ذَلِكَ بِمَا قَدَّمَتْ أَيْدِيكُمْ وَأَنَّ اللَّهَ لَيْسَ بِظَلَّامٍ لِلْعَبِيدِ﴾ [الأنفال: 50، 51]، واتە: ئەگەر سەیر بکەی کاتێک فریشتە رووحی بێ باوەران دەکێشن ئەوا شتێکی سەیر دەبینی ئەویش ئەوەیە فرشتە دەم و چاو پشتیان دەکوتن، وە پێشیان دەلێن دەسا سزای سووتێنەری دۆزەخ بچێژن .... لێرە مەبەست پێی سزای ناو گۆرە.

٧- عَنْ عَبْدِ اللَّهِ بْنِ عُمَرَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُمَا قَالَ : قَالَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ): (إِذَا مَاتَ أَحَدُكُمْ فَإِنَّهُ يُعْرَضُ عَلَيْهِ مَقْعَدُهُ بِالْغَدَاةِ وَالْعَشِيِّ فَإِنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ فَمِنْ أَهْلِ الْجَنَّةِ وَإِنْ كَانَ مِنْ أَهْلِ النَّارِ فَمِنْ أَهْلِ النَّارِ) رواه البخاري (بدء الخلق/3001) ومسلم (الجنة وصفة نعيمها / 2866).

واتە: ئەگەر یەکێک لە ئێوە مرد بەیانیان و ئێواران شوێنی پیشان دەدرێت، ئەگەر ئەھلی بەھەشت بێت ئەوا ئەھلی بەھەشتە وە ئەگەر ئەھلی دۆزەخ بێت ئەوا ئەھلی دۆزەخە. ٨- عَنْ عَائِشَةَ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا أَنَّ يَهُودِيَّةً دَخَلَتْ عَلَيْهَا فَذَكَرَتْ عَذَابَ الْقَبْرِ فَقَالَتْ لَهَا : أَعَاذَكِ اللَّهُ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ. فَسَأَلَتْ عَائِشَةُ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) عَنْ عَذَابِ الْقَبْرِ فَقَالَ : نَعَمْ عَذَابُ الْقَبْرِ. قَالَتْ عَائِشَةُ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهَا : فَمَا رَأَيْتُ رَسُولَ اللَّهِ (ﷺ) بَعْدُ صَلَّى صَلَاةً إِلَّا تَعَوَّذَ مِنْ عَذَابِ الْقَبْرِ). رواه البخاري (الجنائز/1283) ومسلم (الكسوف/ 903). واتە: ئافرەتێکی جوولەکە ھاتە لای عائشە باسی سزای گۆڕی کرد پێی وت: خوای گەورە لە سزای گۆڕ بت پارێزیت، پرسیاری لە عائشە کرا بۆ سزای گۆڕ، وتی: پێغەمبەرم نەبینیووە لە دوای نوێژ " واتە دوای تەحیات " ئیلا پەنای گرتووە لە سزای گۆڕ.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام