پرسیار: ئەم فەرموودەیە: (العين تدخل الرجل القبر، وتدخل الجمل القدر)، تا چەند صحیحە؟
وەڵام: پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (العين تدخل الرجل القبر ، وتدخل الجمل القدر). رواه أبو نعيم في "الحلية" وابن عدي في "الكامل" وحسّنه الألباني في "الصحيحة" (١٢٤٩) من حديث جابر رضي الله عنه.
واتە: (چاو پیاو دەخاتە ناو گۆڕ و وشتریش دەخاتە ناو مەنجەل).
فەرموودەکە ئەگەر چی لە سەنەد قسەی لەسەرە هەندێک زانا بە حەسەنی دادەنێن و هەندێکی تر بە لاوازی دادەنێن، بەڵام ماناکەی صحیحە، چونکە فەرموودەی تر هاتوون کە چاو حەقیقەتی هەیە.
عن ابن عباس، عن النبي (ﷺ) أنه قال: (الْعَيْنُ حَقٌّ، وَلَوْ كَانَ شَيْءٌ سَابَقَ الْقَدَرَ سَبَقَتْهُ الْعَيْنُ). رواه مسلم (٢١٨٨).
واتە: لە ابن عباس دەگرێنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (چاو حەقە، ئەگەر شتێک پێش قەدەر کەوتبا ئەوە چاو پێشی دەکەوت).