پرسیار: ئامۆژگاریتان چییە بۆ ئەوانەی ئاوی بەلوعە ناگرنەوە کاتێک ئاو بەسەر تەنکیدا دەڕژێت؟
وەڵام: سەبارەت بەمە دەڵێین:
١ـ هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر مەکروهی ئیسراف لە بەکارهێنانی ئاودا ئەگەر چی لەسەر لێواری دەریاش بیت. (الموسوعة الفقهية) (١٨٠/٤).
٢ـ ئیسراف لە بەکارهێنانی ئاودا دروست نییە ئەی چۆن دەبێت ئاو بەفیڕۆ بدەیت؟!
٣ـ بیر لەوە بکەنەوە کاتێک هاوین دادێت چاوەڕێی هاتنی ئاوی بەلوعە دەکەیت لەبەر ئەوەی ئاو زۆر کەم بوو، ئێستا چۆن ئەم نیعمەتەت لەبیرکردووە؟! ئێمە قەدری نیعمەت نازانین تا لە دەستی دەدەین.
٤ـ ئەگەر دەست بە ئاوەوە بگیرێت و ئیسراف نەکرێت و بەفیڕۆ نەدرێت کێشەی ئاو نامێنێت و چارەسەر دەبێت.
موسڵمان دەبێت تەقوای خوا بکات و دوور بێت لە ئیسراف لە ئاودا کردن و بەفیڕۆ دانی، لەبەر ئەوەی حساب و کتابی لەسەرە و ڕۆژی قیامەت لێپرسینەوەی لەسەرە.