پرسیار: کاتی وەستان بۆ دەستپێکردنی نوێژی بەیانی (اقامة صلاة) چەندە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١- هیچ بەڵگە نەهاتوون کاتێکی دیاری کردبێت بۆ نێوان بانگ و قامەت.
٢- نوێژی مغرب کاتی نێوان بانگ و قامەتی زۆر کەم بووە، نوێژەکانی تریش ئیمام سەیر دەکات چەند پێویست بێت و گونجاو بێت و سوودی تێدا بێت ئەوەندە دیار دەکات، ئەگەر بزانێت خەڵک دێت باشتر وایە تۆزێک تاخیر بکات، ئەگەرنا با پەلەی لێ بکات.
٣- بە نزیکەیی بۆ ئەم سەردەمە و زۆربەی شوێنەکان (١٠) دەقە تا (١٥) دەقە گونجاوە، نوێژی مغریبیش ئەگەر کەمتر بێت باشترە.