پرسیار: لەشتێک تێناگەم لەوانەی خوێندوومانە لەتەجوید، ئەوەی دەڵێت بەیەکگەیاندنی سورەتی انفال و توبە سێ ڕێگای هەیە: وصل، سکت، وقف، جیاوازی ناکەم لەنێوانیان؟
وەڵام: خوێندنەوەی کۆتا ئایەتی (الأنفال) لەگەڵ سەرەتای (التوبة)، سورەتی (التوبة) (البسملة)ی تێدانییە، ئەگەر کەسێک لە سورەتی (التوبة) بخوێنێتەوە تەنها (الاستعاذة) دەخوێنێت، ئەگەر لە سورەتی (الأنفال) بچێتە سورەتی (التوبة) سێ شێوازی خوێندنەوە هەیە:
١- (وصل): خوێندنەوەی کۆتایی سورەتی (الأنفال) لەگەڵ سەرەتای سورەتی (التوبة) بێ سەکتە و نەفەس، نموونە: ﴿إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ بَرَآءَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ﴾
٢- (سکت): خوێندنەوەی کۆتایی سورەتی (الأنفال) لەگەڵ سەرەتای سورەتی (التوبة) بە سەکتە و وەستان بەقەد دوو حەرەکە و بێ نەفەس، نموونە: ﴿إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ بَرَآءَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ﴾
٣- وەستان لەسەر کۆتایی سورەتی (الأنفال) بە نەفەس و خوێندنەوەی سەرەتای تەوبەش بەجیا، نموونە: ﴿إِنَّ ٱللَّهَ بِكُلِّ شَيۡءٍ عَلِيمُۢ﴾ ﴿بَرَآءَةٞ مِّنَ ٱللَّهِ وَرَسُولِهِۦٓ﴾
جیاوازی نێوان (سکت) و (وقف):
(سکت): وەستانێکە بە قەد دوو حەرەکە بێ ئەوەی هەناسە بدەیتەوە.
(وقف): وەستانێکە هەناسە دانەوەی لەگەڵە.