سەردێری پرسیار: ئایا هەموو حەڵاڵێک (طیب)ە، هەموو (طیب)ێک حەڵاڵە؟ جیاوازی چییە لەنێوان هەردوو وشەی (الحلال) و (الطیب) لە وتەی: ﴿وَكُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ حَلَالًا طَيِّبًا﴾؟

بەرواری دانان: 2023-11-25 کۆدی پرسیار: 3193

پرسیار:

پرسیار: ئایا هەموو حەڵاڵێک (طیب)ە، هەموو (طیب)ێک حەڵاڵە؟ جیاوازی چییە لەنێوان هەردوو وشەی (الحلال) و (الطیب) لە وتەی: ﴿وَكُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ حَلَالًا طَيِّبًا﴾؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَكُلُوا مِمَّا رَزَقَكُمُ اللَّهُ حَلَالًا طَيِّبًا﴾ [المائدة:٨٨]، سەبارەت بە ﴿طَيِّبًا﴾ لەم ئایەتە سێ مانای هەیە:

یەکەم: لەوانەیە مەبەست پێی پاک بێت، واتە: شتی حەڵاڵی پاک بخۆن، ماناکەی ئەوە هەلدەگرێت شتی پیس حەڕامە، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: چونکە حەڕامە هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿وَيُحَرِّمُ عَلَيْهِمُ الْخَبَائِثَ﴾ [الأعراف: 157].

دووەم: لەوانەیە مەبەست پێی باش بێت و سوودی بۆ لاشە هەبێت، زیان بە لاشە و عەقڵ نەگەیەنێت.

سێیەم: لەوانەیە مەبەست پێی شتێک بێت حەزت بۆی بڕوات و بە بێز نەبێ ئەگەرچی حەڵاڵیش بێت.

بەمە جیاوازی (حلال) و (طیب) ڕوون دەبێتەوە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام