سەردێری پرسیار:حوکمی گۆڕینی ڕێگا بۆ نوێژی هەینی؟

بەرواری دانان :2023-10-15 کۆدی پرسیار:3138

پرسیار:

پرسیار: حوکمی گۆڕینی ڕێگا بۆ نوێژی هەینی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١- سونەتە کاتی چوون بۆ نوێژی جەژن بە ڕێگایەکدا بڕۆیت و کاتی گەڕانەوەش بە ڕێگایەکی تردا بگەڕێیتەوە، بەڵگە:

- عَنْ جَابِرٍ رَضِيَ اللَّهُ عَنْهُ قَالَ: كَانَ رَسُولُ اللَّهِ (ﷺ) إِذَا كَانَ يَوْمُ الْعِيدِ خَالَفَ الطَّرِيقَ، أَخْرَجَهُ الْبُخَارِيُّ (٩٨٦).

واتە: لە جابر دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت فەرمووی: پێغەمبەری خوا (ﷺ) ئەگەر ڕۆژی جەژن بوایا ڕێگای دەگۆڕی و بەڕێگایەکی تر دەگەڕایەوە.

- عن ابن عمر: (أن رسول اللە (ﷺ) أخذ یوم العید في طریق، ثم رجع من طریق آخر). أخرجە أبو داود (١١٥٦).

واتە: لە ابن عمر دەگێڕنەوە خوا لە هەردووکیان ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) لە ڕۆژی جەژندا بە ڕێگایەکدا دەڕۆیشت، پاشان بە ڕێگایەکی تردا دەگەڕایەوە.

سەبارەت بە حیکمەتی زانایان چەند حیکمەتیان باسکردووە، باشتر وایە شوێنی بکەویت حیکمەتی بزانی یان نەزانی.

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر حیکمەت و هۆکارەکە نەزانی ئەوە شوێنی بکەوە بە ڕەهایی (مطلق)ی). (روضە الطالبین) (٢/٧٧).

٢- گۆڕینی ڕێگا گشتی بۆ هەمووان، بۆ ئیمام و مأموم سوننەتە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە. (المغني) لابن قدامە (٣/٢٨٣)، تحفة الأحوذي (٣/٩٦).

٣- هەندێک زانا هەینی و نوێژەکانی تر قیاس دەکەن لەسەر جەژن، بەڵام وتەی ڕاست ئەوەیە بۆ نوێژی هەینی و نوێژی تر سوننەت نییە ڕێگا بگۆڕیت، چونکە:

ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) ڕێگای نەگۆڕیوە بۆ نوێژی هەینی و نوێژی تر و ماڵیشی نزیک بووە لە مزگەوت.

ـ گۆڕینی ڕێگا بۆ جەژن لەبەر مانایەکی تایبەت بووە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام