پرسیار: حوکمی دەست نوێژ گرتن بە ئاوی پیس؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ ئەوی پیس ئەو ئاوەیە تام یان بۆن یان ڕەنگی گۆڕاوە بە شتێکی پیس.
٢ـ هەموو زانایان یەک دەنگن ئاو زۆر بێت یان کەم ئەگەر گۆڕدرابێت بە پیسی، تام یان بۆن یان ڕەنگی گۆڕدرابێت بۆ دەست نوێژ و خۆشۆردن نابێت. (الأوسط) (١/٣٦٨).
٣ـ حیکمەت لە ئاو لە دەم و لوت ڕادان ئەوەیە بۆ ئەوەی تام و بۆنی ئاو بکات ئەگەر پیس بووبێت، هەروەها کاتێ ڕوخسار دەشوات بە چاویش ڕەنگی ئاو دەبینێت ئەگەر پیس بووبێت.