سەردێری پرسیار: پرسیار: لەسەردەمی چی ئیمامێکەوە خەلەف دەست پێ دەکات و سەلەف کێن؟

بەرواری دانان: 2023-09-27 کۆدی پرسیار: 3120

پرسیار:

پرسیار: لەسەردەمی چی ئیمامێکەوە خەلەف دەست پێ دەکات و سەلەف کێن؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان سەبارەت بە مفهومی سەلەف و بۆ کێ بەکاردێت، زانایان دەڵێن سەلەف بە ڕەهایی مەبەست پێی هاوەڵان و ئەوانەی شوێنی دەکەون بەجوانی و سێ قەرنە زێڕینەکان، هەروەک پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (خیر الناس قرن، ثم الذین یلونهم، ثم الذین یلونهم). أخرجه البخاري (2652)، ومسلم (2533) من حديث عبد الله بن مسعود رضي الله عنه.

کەواتە هاوەڵان سەلەفی صالحن، باشترین خەڵکیش دوای هاوەڵان تابعی یەکان، دوای ئەمانە ئەوانن کە شوێنی دەکەون بە جوانی و لەسەر ڕێچکەی ئەوان دەڕۆن بێ ئەوەی کات دیار بکەیت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام