پرسیار: دەبێت بۆ نوێژی هەینی چەند کەس ئامادە بن تا هەینی دابمەزرێت؟
وەڵام: جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان بەهێزترینیان ئەم دوو وتەیەیە:
یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون هەینی دادەمەزرێت بە کەمترین ژمارەی کۆ (جمع) کە سێ کەسن، کە ئەمە وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن تیمیە و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:
- بەڵگەکان گشتین، هەروەها هیچ بەڵگە نەهاتوون ژمارەیەکی دیاریکراو دانابێت بە مەرج.
- ناوی کۆ (جمع) سێ کەس لەخۆ دەگرێت، خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿يَٰٓأَيُّهَا ٱلَّذِينَ ءَامَنُوٓاْ إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَوٰةِ مِن يَوۡمِ ٱلۡجُمُعَةِ فَٱسۡعَوۡاْ إِلَىٰ ذِكۡرِ ٱللَّهِ﴾ [الجمعة: 9]، وتەی: (فاسعوا) بەشێوەی کۆ هاتووە کە سێ کەس لەخۆ دەگرێت. (المغني) لابن قدامة (2/244).
ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (إذا کانوا ثلاثة فلیؤمهم أحدهم، وأحقهم بالإمامة أقرؤهم). أخرجە مسلم (٦٧٢).
دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون هەینی دادەمەزرێت بە دوو کەس، کە ئەمە وتەی ظاهری یەکان و هەندێک پێشینەکان و طبری و شەوکانی یە، بەڵگە:
- عن مالكِ بنِ الحُوَيرثِ رَضِيَ اللهُ عنه قال: أتيتُ النبيَّ (ﷺ) أنا وصاحبٌ لي فلمَّا أَرَدْنا الإقفالَ مِن عندِه قال لنا: (إذا حضَرتِ الصَّلاةُ فأذِّنا ثم أَقيمَا ولْيؤمَّكما أكبرُكما). أخرجه البخاري (2848)، ومسلم (674) واللفظ له.
ڕووی کردنە بەڵگە: پێغەمبەری خوا (ﷺ) حوکمی بۆ دوو کەس داوە بە جەماعەت. (المحلی) لابن حزم (٣/٢٥١).
- بە دوو کەس جەماعەت دێتەدی، ئەوەی زانراو بێت جەماعەت بە دوو کەس دادەمەزرێت بە یەک دەنگی هەموو زانایان، کەواتە هەینیش وەک هەموو نوێژەکانی ترە، هەر کەسێک بانگەشەی ئەوە بکات وەک نوێژەکانی تر نییە دەبێ ژمارەی زیاتر بێت ئەوە دەبێت بەڵگە بهێنێتەوە. (الشرح الممتع) لابن عثیمین (٤٠/٥).
سەبارەت بە مەزهەبی شافعی و وتەیەک لە وتەکانی ئەحمەد کە نابێت لە (٤٠) کەس کەمتر هیچ فەموودەی صحیح نەهاتوون، ئەوەی هاتووە فەروودەیەکی لاوازە.