سەردێری پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر نیشانەی وەستان لە قورئانی پیرۆزدا؟

بەرواری دانان: 2023-09-23 کۆدی پرسیار: 3112

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوە بدەن لەسەر نیشانەی وەستان لە قورئانی پیرۆزدا؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: نیشانەکانی وەستان لە قورئانی پیرۆزدا ئەمانەن:

م ـ       نیشانەی وەستانە لەسەری. صلی ـ   دروستە لەسەری بوەستیت و دروستە وصل بکەیت، وصل لەپێشترە.

قلی ـ دروستە لەسەری بوەستیت و دروستە وصل بکەیت، وەستان لەپێشترە.

ج ـ دروستە لەسەری بوەستیت و دروستە وصل بکەیت. لا ـ وەستان لەسەری قەدەغەیە.

.: .: - لەسەر یەکێکیان دەوەستیت. لە قورئانی پیرۆزدا هیچ وەستانێک نییە واجب بێت لەسەر قورئان خوێن ئەگەر تەرکی بکات تاوانبار بێت.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام