سەردێری پرسیار:حوکمی سەلام کردنی وتارخوێن لە نوێژخوێنان لە سەرەتای وتارخوێندندا؟

بەرواری دانان :2023-09-12 کۆدی پرسیار:3099

پرسیار:

پرسیار: حوکمی سەلام کردنی وتارخوێن لە نوێژخوێنان لە سەرەتای وتارخوێندندا؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن سوننەتە ئێمام کاتێک بەسەر مینبەر دەکەوێت ڕوو لە ئامادەبووان بکات و سەلامیان لێ بکات، کە ئەمە وتەی شافعی و حەنابلە و هەندێک لە پێشینەکان و ابن عثیمینە، بەڵگە:

١ـ یەک دەنگی ئوممەت لەسەر کردەوە پێکردنی. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (٥/٦١).

٢ـ سەلام کردنی وتار خوێن لە خەڵک دەچێتە ژێر ئەو فەرموودانەی باسی سەلام کردن دەکەن. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (٥/٦١).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام