پرسیار: حوکمی پێش نوێژی کردنی مسافر لە نوێژی هەینی؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە مسافر پێش نوێژی بکات بۆ نوێژی هەینی و دروستە نوێژیش بەدوایەوە بکرێت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و شافعی و ابن حزم و ابن عثیمینە، بەڵگە:
١ـ مسافر ئەگەر پیاو بێت هیچ ڕێگر نییە بۆ پێش نوێژی کردن، پێش نوێژی کردنی هەینیشی دروستە. (المغني) لابن قدامة (٢/٢٥٣).
٢ـ ئەو وتەی دەڵێت پێش نوێژی دروست نییە هیچ بەڵگەی نییە. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (٥/ ١٨ـ١٩).
٣ـ مسافر ئەهلی تەکلیفە، هیچ جیاوازی نییە کە ئیمام بێت یان مٲموم بێت. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (٥/ ١٨ـ١٩).
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (باسمان کرد وتەی ڕاست نوێژی هەینی دروستە بەدوای مسافرەوە، ئەبو حامد لە کتێبی (الجمعة) ئیجماعی موسڵمانان نەقل دەکات). (المجموع) (٤/٢٥٠).