پرسیار: حوکمی هەینی بۆ کەسێک گوێی لە بانگ نەبووە لەو شارە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەینی واجبە لەسەر هەموو ئەوانەی لەو شارەن ئەگەرچی گوێیان لە بانگیش نەبێت، بەڵگە:
١ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الْجُمُعَةِ فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ) [الجمعة:٩] .
ڕووی کردنە بەڵگە: خوای گەورە فەرمانی کردووە بە چوون بۆ هەینی تەنها بە بانگدان نەک گوێ لێ بوون. (عون المعبود) للعظيم آبادي (٣/٣٨٤).
٢ـ شار هەموو یەک شارە، هیچ جیاوازی نییە لەنێوان کەسانی دوور و نزیک.
٣ـ زانایان ئیجماع نەقل دەکەن کە هەینی لەسەر خەڵکی شار واجبە ئەگەر گوێشیان لێ نەبێت. (بداية المجتهد) (١/١٤٢)، (فتح الباري) لابن رجب (٥/٤٠٣)، (شرح صحيح البخاري) لابن بطال (٢/٤٩٥)، (المغني) لابن قدامە (٢/٢٦٦).