پرسیار: حوکمی نوێژی هەینی و وتاری هەینی؟ هیچ وتە هەیە بڵێت واجب نییە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن هەینی واجبە بە بەڵگەی کتاب و سوننەت و ئیجماع، جگە لەوە نەبێ ئیمام شافعی وتەی هەیە بۆ ئەوە چووە کە (فرض كفاية)یە.
ابن قیم ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو موسڵمانان یەک دەنگن لەسەر ئەوە هەینی واجبە مەگەر وتەیەک نەبێ لە شافعی نەقل کراوە کە (فرض كفاية)یەیە، ئەمە هەڵەیە بەسەریەوە). (زاد المعاد) (١/٣٨٥، ٣٨٦).
ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەینی واجبە بە یەک دەنگی موسڵمانان). (مجموع الفتاوى) (٢١/٣٣٩).
ابن قدامە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو موسڵمانان یەک دەنگن لەسەر واجبی هەینی). (المغني)) (٢/٢١٨).