پرسیار: نوێژی سەفەر لە بنەڕەتدا دوو ڕەکاعەت بووە یان کورت کراوەتەوە بۆ دوو ڕەکاعەت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نوێژی سەفەر دوو ڕەکاعەت بووە، دوای هیجرەت بووە بە چوار، دواتر کورت کراوەتەوە بۆ دوو ڕەکاعەت.
سەبارەت بە وتەێ عائیشە: (فأقرت صلاة السفر): واتە: نوێژی سەفەر لەسەر حالەتی پێشتر ماوە کە خوای گەورە واجبی کردبوو دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت، ظاهری فەرموودەکە بەڵگەیە نوێژی سەفەر لە بنەڕەتدا دوو ڕەکاعەت بووە نەک کورت کرابێتەوە بۆ چوار، بەڵام ظاهری قورئان وادیارە چوار ڕەکاعەت بووە، هەروەک خوای گەورە دەفەرمووێت: ﴿فَلَيۡسَ عَلَيۡكُمۡ جُنَاحٌ أَن تَقۡصُرُواْ مِنَ ٱلصَّلَوٰةِ﴾ [النساء: 101]، هەروەها فەرموودەی أنس بن مالك الکعبي خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (إن اللە وضع عن المسافر شتر الصلاة). أخرجە أبو داود (٢٤٠٨)، والترمذي (٧١٥)، والنسائي (٤/١٩٠)، وابن ماجە (١٦٦٧) و (٣٢٩٩)، وأحمد (٣١/٣٩٢)؟
وەڵام: نوێژ سەرەتا دوو ڕەکاعەت دوو ڕەکاعەت واجب کرا لە شەوی ئیسراء جگە لە نوێژی مغرب نەبێت، پاشان زیادکرا دوای هیجرەت کردن بۆ چوار ڕەکاعەت جگە لە نوێژی بەیانی نەبێت، کاتێک واجبی چوار ڕەکاعەتەکان جێگیر بوون دواتر نوێژی سەفەر خەفیف کرا بۆ دوو رەکاعەت بە دەقی ئایەتی سورەتی (النساء)، سەبارەت بە وتەی عائیشە: (فأقرت صلاة السفر)، واتە: نوێژی سەفەر وەک خۆی جێگیرکرا لەڕووی فەرمان کردن پێی بە خەفیف کردن، نەک نوێژی سەفەر لە دوو ڕەکاعەت بەردەوام بووە لەو کاتەی واجب کراوە. (فتح الباري) لابن حجر (١/٤٦٤).