سەردێری پرسیار: دەکرێت باسی ئادابەکانی مەجلس بکەن بە پوختی؟

بەرواری دانان :2023-08-18 کۆدی پرسیار:3051

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت باسی ئادابەکانی مەجلس بکەن بە پوختی؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە ئادابەکانی مەجلس دەڵێن:

١ـ سەرەتا سەلام دەکەیت دواتر ئیزن وەردەگریت بەوە بێمە ژوورەوە.

٢ـ دادەنیشیت لە کۆتایی مەجلس، نابێت کەس هەلبستێنی و بچیتە شوێنی دابنیشیت.

٣ـ پاراستنی نهێنییەکانی مەجلس.

٤ـ سوننەتە مەجلس فراوان بکەیت بۆ ئەوەی جێگای ئەو کەسانەش ببێتەوە کە دێنە مەجلس.

٥ـ نابێت بچیتە نێوان دوو کەس مەگەر ئیزنیان لێ وەربگریت.

٦ـ نابێت یەک کەس مەجلس داگیر بکات و مەجالی کەس نەدات بۆ قسەکردن، دەبێت ڕێگە بە کەسانی تریش بدات، چونکە هەموو تاکێک سوودێکی لەلایە.

٧ـ حەڕامە چپە و قسەی نهێنی بکرێت لەنێوان دوو کەس و کەسی سێیەمیش ئامادە بێت، چونکە گومانی خراپی تێدایە و دڵی کەسی سێیەم دەشکێت.

نەهی کردن بۆ چپە چپ باسی دوو کەسە کە کەسی سێیەم ئامادە بێت، یان سێ و زیاتر یەک کەس بە تەنیا بێت، حەرامە کۆمەڵێک چپە چپ بکەن و کەسێک بەتەنیا بمێنێتەوە مەگەر ئیزن وەربگرێت، سەبارەت بەوەی ئەگەر چوار بن هیچی تێدانییە دوو چپە چپ بکەن و دوانی تر بمێننەوە، ئەگەر زیاتر بوون هیچی تێدانییە دوو کەس یان زیاتر چپە چپ بکەن.

٨ـ سەلاوات و دوعای کۆتایی مەجلس خوێندن: (سبحانك اللهم وبحمدك، أشهد أن لا إله إلا أنت أستغفرك وأتوب إليك).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام