پرسیار: دروستە وەڵامی بانگ بدەیتەوە و دوعاکە بخوێنی بێ دەست نوێژ؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دەست نوێژ واجب نییە بۆ زیکر و دوعا، چونکە:
١ـ هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوو کە دەست نوێژ واجب بێت بۆ زیکر و دوعا.
٢ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) زیکری خوای کردووە لە هەموو حاڵەتەکان، حاڵەتی دەست نوێژ و بێ دەست نوێژی. متفق علیە.
باشتر وایە مرۆڤ زیکری خوا بکات بە دەست نوێژەوە، ئەگەر بێ دەست نوێژیش بکات دروستە.