پرسیار: ئەگەر کەسێک لە شەودا لەشگران بوو، خۆی ناشوات دەخەوێتەوە، ئایا حوکمی ئەم شتە چییە کە بە لەشگرانییەوە دەخەوێتەوە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن واجب نییە یەکسەر خۆت بخۆشیت، بەڵگە:
١- عن أبي هُريرةَ رَضِيَ اللهُ عنه: (أنَّ النبيَّ (ﷺ) لقِيه في بعضِ طَريقِ المدينة وهو جُنُبٌ، فانخنستُ منه، فذَهب فاغتسَلَ، ثمَّ جاء، فقال: أين كنتَ يا أبا هُرَيرةَ؟ قال: كنتُ جُنُبًا؛ فكرهتُ أن أجالسَك وأنا على غيرِ طهارةٍ، فقال: سبحانَ الله! إنَّ المسلِمَ لا يَنجُسُ) رواه البخاري (٢٨٣)، واللفظ له، ومسلم (٣٧١).
٢- أنَّ عُمرَ بنَ الخطَّابِ: سألَ رسولَ اللهِ (ﷺ): أيَرقُدُ أحدُنا وهو جُنُبٌ؟ قال: (نعمْ، إذا توضَّأ أحدُكم فلْيَرقُدْ وهو جُنُبٌ). رواه البخاري (٢٨٧) واللفظ له، ومسلم (٣٠٦).
ڕووی کردنە بەڵگە: پێغەمبەر (ﷺ) ڕوخسەتی داوە لەشگران بخەوێت پێش ئەوەی خۆی بشوات، بەڵگەیە خۆشۆردن واجب نییە یەکسەر بێت.
ئیمام النووي ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەم فەرموودانەی باسکران لە بابی خۆشۆردنی لەشگرانی بۆ ئەوە نییە یەکسەر خۆی بشوات، بەڵکو لەسەر مرۆڤ تەسک دەبێتەوە کاتی ھەستان بۆ نوێژ، ئەمەیان بەیەک دەنگی ھەموو زانایان). شرح النووي على مسلم (٣/٢١٩).
سەبارەت بە فەرموودەی عەلی خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەر (ﷺ) فەرمووی: (فریشتەی ڕەحمەتی ناچنە مالێک سەگ و لەشگرانی تێدا بێت). رواە أبو داود.
دوو وەڵام هەیە بۆ ئەم فەرموودەیە:
١-فەرموودەکە لاوازە لە سەنەد.
٢-ئەگەر صحیح بێت مەبەست پێی کەمتەرخەمی کردنە لە خۆشۆردن تا کاتی نوێژ دەڕوات.