پرسیار: ئەو شێوازی دانیشتنەی نەهی لێی کراوە کامەیە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەو دانیشتنەی نەهی لێکراوە دەڵێن:
١ـ (الشريد بن السويد) دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) بەلای مندا تێپەڕی من دانیشتبووم و دەستی چەپم لە پشتەوە دانابوو و پاڵم دابووەوە، بە منی فەرمووی: (دادەنیشیت وەک دانیشتنی ئەوانەی خەشم و قینیان لێکراوە). رواه أحمد (١٨٩٦٠) وأبو داود (٤٨٤٨) وابن حبان في "صحيحه" (٥٦٧٤)، وصححه الحاكم ووافقه الذهبي، والألباني في (صحيح أبي داود).
ڕیوایەت هاتووە دەفەرمووێت: (پێغەمبەری خوا (ﷺ) نەهی کردووە پیاو دابنیشێت و پاڵ داتەوە سەر دەستی چەپی). رواە ابو داود.
٢ـ کەسێک دانیشتبێت و پاڵی دابێتەوە سەر دەستی چەپ، جا لەناو نوێژ بێت یان دەرەوەی نوێژ، چونکە فەرموودەکە گشتی یە باسی ناو نوێژ و دەرەوەی نوێژە. (مجموع فتاوى ابن باز) (٢٥ /١٦١).
٣ـ دانانی هەردوو دەست و پاڵ دانەوە لەسەریان یان تەنها دەستی ڕاست دابنێیت و پاڵ بدەیتەوە سەری هیچی تێدا نییە، چونکە تەنها نەهی لە دەستی چەپ کراوە. (شرح رياض الصالحين) لاپەڕە (٩٤٠).
٤ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون ئەم دانیشتنە مەکروهە، هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون حەڕامە، چونکە ئەم دانیشتنە هی ئەوانەیە کە غەزەبیان لێکراوە. (الآداب الشرعية) (٣/٢٨٨)، (شرح سنن أبي داود) لمحسن عباد (٢٨/٤٩).
٥ـ ئەم دانیشتنە نەهی لێی کراوە جا کەسەکە نییەتی خۆ چوواندنی هەبێت یان نییەتی خۆ چوواندنی نەبێت، ئەگەر نییەتی خۆ چوواندنی هەبێت نەهی یەکە تووندترە.