سەردێری پرسیار:دەکرێت ڕوونکردنەوەیەکی پوخت بدەن لەسەر وەلیمە؟

بەرواری دانان :2023-07-20 کۆدی پرسیار:2990

پرسیار:

پرسیار: دەکرێت ڕوونکردنەوەیەکی پوخت بدەن لەسەر وەلیمە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە وەلیمە دەڵێن:

١ـ (الوليمة): ناوێکە بۆ خواردنی ژن گواستنەوە بەکاردێت، وتراوە: بۆ هەموو خواردنێکی کاتی خۆشی بەکاردێت، بەکارهێنانی بۆ خواردنی ژن گواستەوە بەناوبانگترە، ئەگەر بە ڕەهایی هات بۆ خواردنی ژن گواستنەوەیە، بۆ خواردنی تر بەمقیدی بەکاردێت. (المغني) لابن قدامة (٧/٢٧٥)، (مغني المحتاج) للشربيني (٣/٣٤٤)، (شرح منتهى الإرادات) للبهوتي (٢/٣١، ٣٢).

٢ـ حوکمەکەی: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون وەلیمە سونەتێکی جەخت لێکراوە، کە ئەمە حەنەفی و وتەی ڕاستی شافعی و حەنابلەیە، ھەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون وەلیمە واجبە، کە ئەمە وتەی ظاهری و وتەیەکە لە وتەکانی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و صنعانی و شەوکانی و ئەلبانی یە، ئەو وتەی دەڵێت وەلیمە واجبە وتەیەکی بەھێزە، باشتر وایە موسڵمان تەرکی نەکات و خەڵک دەعوەت بکات.

٣ـ سەبارەت بە وەڵام دانەوەی وەلیمە زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون وەڵام دانەوەی دەعوەتی وەلیمە واجبە، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن، بۆیە باشتر وایە وەڵامی دەعوەتی وەلیمە بدرێتەوە.

٤ـ ئەگەر دەعوەتەکە خراپە و بێ شەرعی تێیدا بێت نابێت وەڵامی بداتەوە. (التمهید) لابن عبدالبر (١٠/١٧٠).

٥ـ وەڵام دانەوەی دەعوەتی وەلیمە مافی مرۆڤەکانە، لەسەر ئەمە وەڵام دانەوەی وەلیمە لادەچێت لەسەر ئەو کەسەی دەعوەت کراوە ئەگەر ئیزنی وەرگرت و داوای اعتزاری کرد لە خاوەنی دەعوەت. فتح ذي الجلال والإکرام (١١/٣٧٥).

٦ـ سەبارەت بە کاتی وەلیمە باشتر وایە دوای گواستنەوە وەلیمە بکرێت کە ئەمە کردەوەی پێغەمبەر بووە (ﷺ)، بەڵام ئەگەر نەگونجا هیچی تێدا نییە پێش گواستنەوە بکرێت، یان کاتی عەقدی زەواج، هیچ بەڵگەی ڕوون و ئاشکرا نەهاتوون دەلالەت لەسەر واجبی وەلیمە کردن بکات لە فلانە کات، واتە: کاتی دیار نەکردووە. (فتح الباري) لابن حجر (٩/٢٣٠).

٧ـ سوننەتە خواردنی وەلیمە بەپێی حالی زاوا بێت، مەرج نییە ئاژەڵ سەرببڕێت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی مالکی و شافعی و حەنابلەیە، هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن کە زۆرترین و کەمترین سنوری نییە. (إكمال المعلم) (٤/٥٨٨)، (شرح النووي على مسلم) (٩/٢١٨)، (التنوير شرح الجامع الصغير) للصنعاني (٤/٣٢١).

٨ـ وەلیمە چەند زۆر بێت و خەڵک زیاتر بانگ بکەیت باشترە، چونکە زیادەی زەواج اعلان کردنی تێدایە، هەروەها زیاتر دوعای بەرەکەت بۆ مال و ئەهلەکەی دەکرێت. (شرح صحيح البخاري) لابن بطال (١٣/٢٨٢).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام