پرسیار: بۆچی خالیدی کوڕی وەلید شەهید نەبوو بە نەخۆشی مرد لەگەڵ ئەوەش بەژداری چەندین جەنگی کردووە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:
١ـ پێغەمبەری خوا (ﷺ) ناوی خالیدی کوڕی وەلیدی ناوە بە شمشێری خوا، ئەگەر خالد لە جەنگ بکوژرێت ئەوە شمشێری خوا شکا، شمشێری خوا هەرگیز ناشکێت، بۆ ئەوەی خەڵک نەڵێت: شمشێری خوا کوژرا و شکا، بۆیە خوای گەورە مردن لەسەر جێگای خۆی بۆی هەلبژارد.
٢ـ بۆ ئەوەی خەڵک بزانێت هەموو شتێک لەژێر قەدەری خوایە و ژیان و مردن بەدەست خوایە، خوای گەورە چی بوێت دەیکات و خۆی خاوەنی هەموو شتێکە.