سەردێری پرسیار:ئایا دەبێت لەو بەروبوومانەی کە لە مزگەوت دان لێیان بخۆین؟ واتە: مەبەستم ئەوەیە هەندێک مزگەوت هەیە داری تێدایە نموونە دار هەنجیری تێدایە، ئایە دروستە لەو هەنجیرە بخۆم؟

بەرواری دانان :2023-07-13 کۆدی پرسیار:2972

پرسیار:

پرسیار: ئایا دەبێت لەو بەروبوومانەی کە لە مزگەوت دان لێیان بخۆین؟ واتە: مەبەستم ئەوەیە هەندێک مزگەوت هەیە داری تێدایە نموونە دار هەنجیری تێدایە، ئایە دروستە لەو هەنجیرە بخۆم؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بەمە دەڵێن:

١ـ زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون چاندنی دار لە مزگەوت مەکروهە، هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون حەڕامە، هەندێکیش بۆ ئەوە چوون ئەو کاتە حەڕام دەبێت ئەگەر شوێنی نوێژخوێنەکان تەسک بکاتەوە، وتەی ڕاست مەجالی تێدایە ئەگەر شوێنی نوێژخوێنەکان تەسک نەکاتەوە.

٢ـ عیلەتی کەراهەتی دار چاندن لە مزگەوت لەبەر ئەوەیە چونکە مزگەوت بۆ ئەمە دروست نەکراوە، بەڵکو بۆ نوێژ و زیکری خوا و قورئان خوێندنەوە دروستکراوە، هەروەها شوێنی نوێژخوێنەکان تەسک دەکاتەوە، هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون خۆ چوواندنە بە شوێنی عیبادەتی جولەکەکان. (المغني) لابن قدامە (٥/٣٧٠)، الفتاوى الهندية (١/١١٠).

٣ـ خواردن لە بەرووبوومی مزگەوت تەفسیلی تێدایە:

ـ ئەگەر دارەکان و بەروبوومی وەقف کرابێت و دیار کرابێت بۆ هەژارەکان یان قوتابی یەکان یان بۆ مزگەوت بێت، ئەوە دەبێت کردەوە بە وەسیەتەکەی بکرێت، ئەگەر بۆ مزگەوت بوو دەبێ بفرۆشرێت و لە بەرژەوەندی مزگەوت سەرف بکرێت.

ـ ئەگەر دارەکان وەقف کرابێت بەڵام دیاری نەکردبێت بۆ کێیە، ئەمەیان جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، وتراوە: بۆ میراتگرەکانی ئەو کەسەیە کە وەقفی کردووە، وتراوە: بۆ هەژارەکانی مزگەوتە، وتراوە: لە بەرژەوەندی مزگەوت سەرف دەکرێت.

ـ ئەگەر دار لە مزگەوت چێندرابێت نازاندرێت وەقف کراوە یان نه، باشتر وایە لێی نەخۆیت بۆ بەرژەوەندی مزگەوت سەرف بکرێت، نابێت بدرێت بە نوێژخوێنەکان مەگەر نوێژ خوێن مزگەوت دروست بکات یان نۆژەن بکاتەوە یان کارێکی مزگەوت بکات.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام