سەردێری پرسیار:ئایا لە ماڵ دەست نوێژ هەڵبگیریت باشترە یان لە مزگەوت؟

بەرواری دانان :2023-07-08 کۆدی پرسیار:2959

پرسیار:

پرسیار: ئایا لە ماڵ دەست نوێژ هەڵبگیریت باشترە یان لە مزگەوت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دەست نوێژ گرتن لە ماڵەوە باشترە لە مزگەوت، چونکە:

١ـ هەر هەنگاوێک بنێت بەرەو مزگەوت تاوانێکی دەسڕدرێتەوە.

٢ـ هەر هەنگاوێک بنێت بەرەو مزگەوت پلەیەکی بەرز دەبێتەوە.

عن أبي هريرة رضي الله عنه، أن النبي (ﷺ) قال: (من تطهر في بيته ثم مشى إلى بيت من بيوت الله ليقضي فريضة من فرائض الله، كانت خطواته إحداهما تحط خطيئة، والأخرى ترفع درجة). رواە مسلم.

واتە: لە ئەبو هوڕەیڕە دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەبەری خوا (ﷺ) فەرمووی: (هەر کەسێک دەست نوێژ بگرێت پاشان بڕوات بۆ مالێک لە مالەکانی خوای گەورە بۆ ئەوەی واجبێک لە واجبەکانی خوای گەورە ئەنجام بدات (واتە: نوێژ)، ئەوە بۆ هەر هەنگاوێکی بەرەو مزگەوت تاوانێکی دەسڕدرێتەوە و پلەیەکی بەرز دەبێتەوە).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام