پرسیار: حوکمی پەنجە تەقاندن لە ناو مزگەوت چییە؟
وەڵام: زانایان سەبارەت بە پەنجە تەقاندن دەڵێن:
١ـ هەر چوار مەزهەبەکان یەک دەنگن پەنجە تەقاندن لەناو نوێژ مەکروهە، هەندێک زانا دەڵێن لە دەرەوەی نوێژیش مەکروهە، بۆیە باشتر وایە موسڵمان خۆی لێ بەدوور بگرێت لە دەرەوەی نوێژ و دەرەوەی مزگەوتیش مەگەر پێوستی بە پەنجە تەقاندن هەبێت.
٢ـ پەنجە تەقاندن لەناو نوێژ نوێژ بەتال ناکاتەوە. (فتاوى أركان الإسلام) لابن عثیمین لاپەڕە (٣٤١).
٣ـ ئەوەی نەقل کراوە سەبارەت بە پەنجە تەقاندن وتەی هاوەڵانە، بۆیە زانایان دەڵێن ئەگەر نەهی لە پەنجە خستنە ناو یەک کرابێت ئەوە پەنجە تەقاندنیش هەمان شتە. (فتاوى اللجنة الدائمة) (٥/٢٦٦).
٤ـ پەنجە تەقاندن کەسەکە سەرقال دەکات لەناو نوێژ، یان دەوروبەری سەرقاڵ دەکات بە دەنگی پەنجە تەقاندن، بۆیە زانایان دەڵێن ئەگەر دەنگی بڕوات لەناو نوێژی جەماعەت زیانی زیاترە لەوەی تەنها خۆی نوێژ دەکات و پەنجە دەتەقێنێت. (فتاوى أركان الإسلام) لابن عثیمین لاپەڕە (٣٤١).