سەردێری پرسیار: حوکمی ڕازاندۆتەوەی ناوەوەی مزگەوت بە وشەی (اللە) و (محمد)؟

بەرواری دانان :2023-07-02 کۆدی پرسیار:2944

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ئەو شتە چییە کە هەندێک مزگەوت ژوورەوەیان ڕازاندۆتەوە بە وشەی (اللە) و (محمد)؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن دروست نییە ناوی (الڵە) و (محمد) بنووسرێت یان بە لەوحەیەک هەلواسی، جا لە مزگەوت بێت یان مالەوە یان لەناو ئوتومبێل، چونکە:

١ـ ئەگەر ڕووەو قیبلە نووسرابێت نوێژخوێن سەرقاڵ دەکات.

٢ـ ئەمە کردەوەی پێشینەکان نەبووە و هیچ سوودی نییە و پێویست ناکات.

٣ـ نووسینی ناوی (محمد) لە تەنیشت ناوی (اللە) زیادەڕەوی کردنە لە مافی پێغەمبەر و یەکسان کردنە لەگەڵ خوا، ئەمە هۆکارێکە لە هۆکارەکانی شیرک. (فتاوى اللجنة الدائمة) المجموعة الثانية (١/ ١٦٩ـ١٧٠).

٤ـ ئەگەر ئامانج لەناوی پێغەمبەر (ﷺ) تەبەڕوک کردن بێت بەناوی، ئەمەیان دروست نییە، چونکە تەبەڕوک بە پابەند بوون بە سوننەتی دەکرێت. (فتاوى إسلامية) لابن عثیمین (٤/ ٤٧٩ـ٤٨٠).

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام