سەردێری پرسیار:ئایا ئافرەت نوێژی تەڕاویح لە مزگەوت بکات باشترە یان لە ماڵەوە ؟

بەرواری دانان :2018-10-05 کۆدی پرسیار:294

پرسیار:

پرسیار // ئایا ئافرەت نوێژی تەڕاویح لە مزگەوت بکات باشترە یان لە ماڵەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نوێژ چ نوێژی واجب بێت یان سونەت بێت وەک تەڕاویح باشتر وایە ئافرەت لە مالی خۆی بکات ، نوێژی تەڕاویح سونەتێکی جەخت لێکراوە ، وە باشتر وایە ئافرەت لە مالی خۆی بکات .

(۱) عن ٲم سلمة رضی الله عنها قالت : قال رسول الله صلی الله علیە وسلم : (( خیر مساجد النساء قعر بیوتهن)) رواە احمد فی المسند(۲۹۷/٦) .

واتە : باشترین مزگەوت و شوێن بۆ نوێژی ئافرەت ناو مالەكەیەتی .

(۲) عن ابی هریرە رضی الله عنە قال : قال رسول لله صلی الله علیە وسلم : (( صلاة الرجل في الجماعە تضعف علی صلاة بیتە و سوقە خمسا و عشرین ضعفا.......)) متفق علیە .

واتە: نوێژی پیاو بەكومەڵ بیست و پێنج پلە خیرەكەی بۆ زیاد دەكرێت بەسەر نوێژەكەی لە مالەكەیدا یان لە بازاریدا .

ابن ڕەجەب ڕحمەتی خوا لێ بێت دەفەرمووێت : (( "صلاة الرجل فی الجماعە تضعف " ئەمه بەلگەیە كە نوێژی ئافرەت بە کۆمەڵ بۆی زیاد نابێت ، چونكە نوێژ لە مالەوە خێری زیاترە و باشترە بۆی . )) فتح الباری ج٤ لاپەڕە ۳٤

خاوەنی کتابی زبدة الأفهام دەفەرمووێت : (( "صلاة رجل " مەبەستی پیاوە نەك ئافرەت ، چونكە نوێژی ئافرەت لە مالەوە باشترە لە مزگەوت .)) زبدة الأفهام ج۱ لاپەڕە ۲۲٦

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( زیاد بوونی پاداشتی نوێژی بە كومەڵ تایبەتە بە پیاوان چونكە فەرمان بە پیاوان كراوە و لەسەریان واجبە ، لەبەر ئەوە فەرموودەكە دەفەرمووێت : " صلاة الرجل في الجماعە تضعف علی ... " كەواتە لەسەر ئەمە ئافرەت ئەم پاداشتە وەرناگرێت ...... ))

(۳) پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لا تَمْنَعُوا نِسَاءَكُمْ الْمَسَاجِدَ وَبُيُوتُهُنَّ خَيْرٌ لَهُنَّ )) رواه أبو داود .

واتە : ئافرەتەکانتان مەنع نەکەن بۆ مزگەوت ، وە مالی ئافرەتان بۆیان باشترە و خێری زیاترە لە مزگەوت .

زانایان دەلێن نوێژی ئافرەت لە مالەكەی یان فندقی بۆی خێرترە لە مزگەوتی حەرام و مزگەوتی پێغەمبەر سەلامی خوای لەسەر بێت .

ام حمید دەلێت : ئەی پێغەمبەر خوای من دەمەوی نوێژ لەگەل تۆ دا بكەم ، وتی : ((من زانیم تۆ حەزدەكەی نوێژ لەگەل من بكەی ، نوێژی تۆ لە ماڵی خۆت باشترە لە حوجرەی خۆت ، وە نوێژی تۆ لە حوجرە خۆت باشترە لە دار ،[ دار ، واتە : شوێنێكی گەورەیە كە لە چەند خانووێک پێک دێت ، ئەگەر وردببیەوە لە قورئان باسی بەهەشتی کردووە بە الدار نەک بیت ] ، وە نوێژی تۆ لە دار باشترە لەمزگەوتی قەومەکەت ، وە نوێژی تۆ لە مزگەوتی قەومەکەت باشترە لە مزگەوتی من .)) رواە احمد (۲٥۸٤۲)، (وحسنە الالبانی فی ""صحیح الترغیب والترهیب "

زانایانی اللجنة الدائمةدەلێن : (( نوێژی ئافرەت لە مالەکەی باشترە لە مزگەوت ، جا چ نوێژی واجب بێت یان سونەتی تەڕاویح یان نوێژی تر )) فتاوی اللجنة الدائمة ج۷ لاپەڕە ۲۰۱

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( باشتر وایە ئافرەت نوێژی لە مالی خۆی بکات ، هەتا ئەگەر مزگەوتیش لە لایان بێت نوێژی تەڕاویح بکرێت .... )) فتاوی نور علی الدرب .

بەلام سەبارەت بە پیاو نوێژی واجب بۆی بە کۆمەل پاداشتی زیاترە .

لە الموسوعة الفقهیة باس كراوە دەلێت : (( هەموو زانایان یەكدەنگن كە نوێژی پیاو لە مزگەوت بە كۆمەل باشترە لەوەی لە مالەكە بە تەنها بكات .....)) الموسوعة افقهیة ج۸ لاپەرە ۲۳۱

دروستە ئافرەت بچێت بۆ نوێژی جەماعەت بەلام بە مەرج :

(۱) دەبێت حیجابێکی تەواو لەبەر بکات .

(۲) دەبێت ئیزن لە مێردی وەربگرێت .

(۳) نابێت بۆن لەخۆی بدات .

(٤) نابێت دەربچێت لەگەل کەسی بێگانە یان خەلوەت دروست ببێت .

ئەوەی گرینگ بێت ئافرەت بیری لێ بکاتە ئەوەیە لەم مانگە لە هەر کەسێک بپرسیت هەول بۆ ئەوە دەدات کە باشترین و زۆرترین پاداشت بە دەست بهێنێت ، نوێژی تەڕاویح کردن باشترین و زۆرترین پاداشت بۆ ئافرەت لەوەدایە کە لە مالەوە بکات نەک مزگەوت .

پوختەی وەلامی زانایان :

(۱) زانایان دەلێن پاداشتی نوێژی بە كۆمەڵ لە مزگەوت تایبەتە بە پیاوان ، ئافرەت ئەو پاداشتەی بۆی نی یە .

(۲) نوێژی ئافرەت لە مالەكەی دا پاداشتی زیاترە لە مزگەوتی پێغەمبەر و مزگەوتی حەرام .

(۳) هەموو زانایان یەك دەنگن كە نوێژی واجبی پیاو بە كۆمەل لە مزگەوت باشترە لە مالەكەی .

(٤) دروستە ئافرەت بچێت بۆ مزگەوت بە مەرج .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام