سەردێری پرسیار:ئه‌زێت نه‌بێ له سه‌ره‌تای ده‌ستنوێژ گرتنا له‌ بیرت بچێت (بسم لله) بكه‌یت٫ ئایا ئه‌و ده‌ستنوێژه‌ نوێژی پێوه‌ بكه‌ی دروست و بێ كێشه‌یه‌ یاخود ئه‌بێ ده‌ستنوێژه‌كه‌ و نوێژه‌كه‌ دووباره‌ بكرێته‌وه‌؟

بەرواری دانان :2023-06-25 کۆدی پرسیار:2937

پرسیار:

پرسیار: ئه‌زێت نه‌بێ له سه‌ره‌تای ده‌ستنوێژ گرتنا له‌ بیرت بچێت (بسم لله) بكه‌یت٫ ئایا ئه‌و ده‌ستنوێژه‌ نوێژی پێوه‌ بكه‌ی دروست و بێ كێشه‌یه‌ یاخود ئه‌بێ ده‌ستنوێژه‌كه‌ و نوێژه‌كه‌ دووباره‌ بكرێته‌وه‌؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زۆربەی زانایان بۆ ئەوە چوون (بسم اللە) گوتن پێش دەست نوێژ سوننەتە، کە ئەمە وتە مالک و شافعی و ئەبو حەنیفە و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد ابن منذر و ابن حزم و ابن کثیر و محمد بن ابراھیم و ابن باز، بەڵگە:

١ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (فَاغْسِلُوا وُجُوهَكُمْ وَأَيْدِيَكُمْ إِلَى الْمَرَافِقِ وَامْسَحُوا بِرُؤُوسِكُمْ وَأَرْجُلَكُمْ إِلَى الْكَعْبَيْنِ) [المائدة: 6].

خوای گەورە فەرمانی کردووە بە شۆردنی ئەندامەکانی دەست نوێژ، فەرمانی نەکردووە بە گوتنی (بسم اللە)، ئەگەر واجب بوایا خوای گەورە فەرمانی دەکرد ھەروەک چۆن فەرمانی کردووە بە گوتنی (بسم اللە) بۆ ڕاو و ئاژەڵ سەربڕین.

٢ـ فەرموودەی رفاعة بن رافع چیڕۆکی ئەو کەسەی نوێژی بەھەلە دەیکرد فەرمووی: (فتوضأ کما أمرك اللە جل وعز). أخرجە أبوداود (٨٦٢)، واتە: دەست نوێژ بگرە ھەروەک چۆن خوای گەورە فەرمانی بەتۆ کردووە.

لەم فەرموودەیە پێغەمبەر (ﷺ) چۆنیەتی دەست نوێژی گەڕاندۆتەوە بۆ وتەی خوای گەورە، وتەی خوای گەورە باسی (بسم اللە)ی نەکردووە بۆ دەست نوێژ.

٣ـ ھاوەڵان باسی دەست نوێژی پێغەمبەریان کردووە بە تەواوی، ھیچیان باسی (بسم اللە)ی نەکردووە تەنها یەک فەرموودە نەبێت، ئەگەر واجب بوایا باسیان دەکرد و تەرکی نەدەکرد.

وتەی ڕاست (بسم اللە) سوننەتە، هەر کەسێک تەرکی بکات دەست نوێژی دروستە، ئەگەر نوێژیش بکات بەو دەست نوێژەوە نوێژی دروستە، واللە اعلم.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام