پرسیار: له كاتی دهست نوێژ گرتنا كهسێك پرسیارت لێ بكات و تۆش وهڵامی بهیتهوه ئایا دهست نوێژهكه دروست و تهواوه؟
وەڵام: دروستە قسە بکەیت کاتی دەست نوێژ گرتن بێ کەراھەت لەسەر وتەی ڕاستی زانایان، بەڵگە:
١ـ ھیچ بەڵگە لە قورئان و سوننەت نەھاتوون بۆ کەراھەت، کەواتە ئەسڵ وایە دروستە.
٢ـ پێغەمبەری خوا قسەی کردووە کاتی خۆ شۆردن، وە دەست نوێژیش وەک خۆشۆردنە. رواه مسلم (١١).
دەست نوێژ بەتاڵ نابێت بە قسە کردن لە کاتی دەست نوێژ، هەروەها ھەر کەسێک قسە بکات کاتی دەست نوێژگرتن تاوانبار نابێت، چونکە جیاوازی نێوان زانایان لە کەڕاھەت و دروستی دایە، وە وتەی ڕاستیش ئەوەیە دروستە قسە بکەیت کاتی دەست نوێژ بێ کەراھەت، چونکە ھیچ بەلگەی ڕاست نەھاتوون بۆ کەراھەت.