سەردێری پرسیار:حوکمی دەرکردنی مناڵ مزگەوت؟

بەرواری دانان :2023-06-07 کۆدی پرسیار:2920

پرسیار:

پرسیار: حوکمی دەرکردنی مناڵ مزگەوت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان سەبارەت بە دەرکردنی مناڵ دەڵێن:

١ـ هیچ بەڵگەی صحیح نەهاتوون قەدەغەی مناڵ بکەیت بۆ مزگەوت.

٢ـ لەناو نوێژ پێغەمبەری خوا گوێی لە دەنگی گریانی مناڵ بووە، نوێژی خەفیف کردووە لەبەر دایکی مناڵەکە، نەهی کردووە لە مناڵ هێنانە مزگەوت.

ئەگەر مناڵ تەشویش دروست بکات دەبێت وەلی یەکانی ڕێگری لێ بکەن لە مزگەوت، چونکە کەسێک سیر یان پیازی خواردبێت نابێت بێتە مزگەوت، چونکە هاتنی بۆ مزگەوت ئەزیەت دانی خەڵکی تێدایە.

باشترین شوێن بۆ مناڵ مزگەوتە، هەر ئوممەتێک مناڵەکانی ئەهلی مزگەوت بن خێری پێوەیە، چونکە مزگەوت مناڵ پەروەردە دەکات و دەبێتە ئەهلی قورئان و نوێژ و جەماعەت، مناڵ جیلی داهاتووە، مناڵ ئەگەر دەربکرێت زۆر شوێنی خراپ هەن مناڵ ڕووی تێ دەکات و لەسەر خراپە گەورە دەبێت و پەروەردە دەبێت.

دەبێت کەسی ژیر و بەتەمەن ئاگیان لە مناڵ بێت و نەرم و نیان بن و ئارام بگرن لەسەر هەڵە و کەم و کوڕییەکانیان، دەبێت هەواڵ بدەن مزگەوت خۆشەویست بکرێت لەلای مناڵ، هەروەها فێری ئادابەکانی مزگەوت و ئادابی تر بکەن.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام