سەردێری پرسیار:حوکمی ئیعتکاف کردن لە مالەوە ؟

بەرواری دانان :2018-10-05 کۆدی پرسیار:292

پرسیار:

پرسیار // ئایا دروستە ئیعتکاف بکەیت لە مالەوە ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن نابێت اعتکاف لە ماڵ بکرێت بەلکو دەبێت ئیلا لە مزگەوت بکرێت ، سەبارەت بە اعتکاف کردن لە مزگەوت زانایان دەلێن :

یەکەم : ئەگەر ئەوەی اعتکاف دەکات پیاو بێت جیاوازی نییە لە نێوان زانایان کە اعتکافی دروست نییە ئیلا لە مزگەوت نەبێت .

دووەم : ئەگەر ئەوەی اعتکاف دەکات ئافرەت بێت زۆربەی زانایان دەلێن اعتکافی دروست نییە ئیلا لە مزگەوت نەبێت ، بەلگە :

(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( ولا تباشروهن وٲنتم عاکفون فی المساجد )) [ البقرة : ١٨٧ ] ، واته : جووت بوون لە گەل ئەوان (خێزانی خۆتان ) مەکەن کاتێک ئێوە لە اعتکاف دابن لە مزگەوت .

(۲) خێزانەکانی پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت لە مزگەوت اعتکافیان کردووە ، ئەگەر اعتکافی ئافرەت لە مال دروست بوایا پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت ڕێنمووی دەکردن کە لە مال اعتکاف بکەن .

(۳) پرسیار لە ابن عباس کرا سەبارەت بە ئافرەتێک نەزری کردووە کە اعتکاف بکات لە مالەوە شوێنی نوێژکردنی ، وتی : داهێنراوە ، هیچ کرەوەیەک وەک بیدەعە نییە کە خوای گەورە ڕقی لێ ببێتەوە

قرطبی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( هەموو زانایان یەک دەنگن کە اعتکاف ناکرێت ئیلا لە مزگەوت نەبێت )) الجامع لٲحکام القران ج۲ لاپەڕە ۳۳۳

ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئیعتکافی پیاو و ئافرەت دروست نییە ئیلا لە مزگەت نەبێت ، وە دروست نییە لە شوێنی نوێژکردنی پیاو و ئافرەت لە مالەوە اعتکاف بکرێت )) المجموع ج٦ لاپەڕە ٥۰٥

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ئافرەت ئەگەر ویستی اعتکاف بکات دەبێت لە مزگەوت بکات ، ئەکەر هیچ بێ شەرعی دروست نەبێت ، ئەگەر دروست بوو اعتکاف ناکات )) مجموعە فتاوی ابن عثیمین ج۲۰ لاپەڕە ۲٦٤

زانایان دەلێن دەبێت مزگەوتەکە نوێژی جماعەتی تێدا بکرێت ، چونکە :

(ٲ) ئەگەر جماعەتی تێدا نەکرێت ئەوە اعتکافی لە شوێنێک کردووە نوێژی جماعەتی لێ دەڕوات ، کە هەندێک دەلێن نوێژی جماعەت واجبە .

(ب) یان لەبەر زۆری دەرچوون لە شوێنی اعتکاف بۆ نوێژی جماعەت ئەمە پێچەوانەی اعتکافە ، چونکە اعتکاف مانەوەیە لە شوێنێک عیبادەت بکەیت .

بەلام جیاوازی لەوەدایە ئایە ئەگەر مزگەوتێک جەماعەتی تێدا کرا بەلام جومعەی تێدا نەکرا دروستە اعتکافی تێدا بکرێت ؟ دوو وتە هەیە :

یەکەم : هەندێک زانا دەلێن دەبێت ئەو مزگەوتەی اعتکافی تێدا دەکرێت جومعەی تێدا بکرێت ، کە ئەمە وتەی مالکی ، شافعی ، ......هتد .

دووەم : هەندێک زانا دەلێن مەرج نییە ئەو مزگەوتەی اعتکافی تێدا دەکرێت جومعەی تێدا بکرێت ، بەلکو بۆ جومعە دەچێتە مزگەوتێکی تر کار لە اعتکافی ناکات ، کە ئەمە وتەی حنفی ، حنابلە ، ...... ، هتد .

وتەی ڕاست وتەی دووەمە چونکە :

(۱) خوای گەورە دەفەرمووێت : (( وٲنتم عاکفون فی المساجد )) ئەم دەقە گشتی یە هەموو مزگەوتەکان دەگرێتەوە .

(۲) بۆ چوونە جومعە بۆ مزگەوتێکی تر ئەم ئایەتە دەیگرێتەوە : (( یٲیها الذین ءامنوا ٳذا نودی للصلاة من یوم الجمعة فاسعوا ٳلی ذكر الله ...... )) الجمعة : ٩ ] ئەمە بەلگەیە کە دەرچوون بۆ جومعە اعتکاف بەتال ناکاتەوە .

پوختەی وەلام زانایان :

(۱) جیاوازی نییە لە نێوان زانایان کە پیاو دەبێت اعتکاف لە مزگەوت بکات ، ئەکەر نا اعتکافی بەتالە .

(۲) زۆربەی زانایان دەلێن ئافرەتیش وەک پیاو وایە دەبێت لە مزگەوت اعتکاف بکات .

(۳) مەرجە مزگەوتەی ئیعتکافی تێدا دەکرێت نوێژی جەماعەتی تێدا بکرێت .

(٤) وتەی ڕاست دروستە مزگەوتێک جومعەی تێدا نەکرێت اعتکافی تێدا بکەیت ، بەلام دەبێت بۆ جومعە بچێتە مزگەوتێکی تر .

(٥) ئافرەت ئەگەر بزانێت تووشی خراپە و بێ شەرعی دەبێت اعتکاف نەکات باشترە .

ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام