پرسیار: دروستە وتارخوێن دوای وتار نوێژی هەینی بە کەسێکی تر بسپێرێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن مەرج نییە ئەوەی وتاری هەینی دەخوێنێت نوێژیش ئەنجام بدات، دروسته بە کەسێکی تر بسپێرێت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و ابن باز و ابن عثیمینە، چونکە:
١ـ هیچ بەڵگە نەهاتوون مەرجی دانابێت ئەوەی وتار دەخوێنێت هەر خۆی نوێژیش ئەنجام بدات. (مجموع فتاوى ابن باز) (١٢/٣٨٢).
٢ـ مەبەستەکە دێتەدی جا وتارخوێن نوێژ بکات یان کەسێکی تر. (الشرح الممتع) لابن عثيمين (٥/٥٨).