سەردێری پرسیار: پرسیار: حوکمی ئەو کەسە چییە کە دەچێت لە خاکی کافراندا دەمێنێتەوە یان هەر لەوێش دەمرێت؟

بەرواری دانان: 2023-06-05 کۆدی پرسیار: 2917

پرسیار:

پرسیار: حوکمی ئەو کەسە چییە کە دەچێت لە خاکی کافراندا دەمێنێتەوە یان هەر لەوێش دەمرێت؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن مانەوە و نیشتەجێ بوون لە ولاتی کافرەکان حەڕامە و تاوانێکە لە تاوانە گەورەکان، وە سەفەر کردن بۆ ولاتی کافرەکان دروست نییە مەگر بە سێ مەرج:

١ـ دەبێت مرۆڤ زانستی لەلابێت و بتوانێت گومانەکان لابدات.

٢ـ دەبێت دینی لەلابێت ڕێگری بکات لە ئارەزووەکانی.

٣ـ پێویستی بە سەفەر ھەبێت.

ئەگەر ئەم سێ مەرجەی تێدا نەبێت دروست نییە گەشت بکەیت بۆ ولاتی کافرەکان چونکە فیتنە و ترسی تووش بوون بە فیتنەی تێدایە. (مجموع فتاوى الشيخ ابن عثيمين) (٦/ ١٣١-١٣٢).

زانایان دەلێن مانەوە لە ولاتی کافرەکان ئەم حەوت حالەتانەن:

١ـ لەناو ولاتی کافرەکان دەمێنێتەوە بۆ بانگەوازی کردن و خەلک ڕاکێشان بۆ ئیسلام، ئەمەیان (فرض الکفایە)یە، واتە واجبە هەندێک بەم کارە هەلسن.

٢ـ ئەگەر بۆ بازرگانی چوو یان نەخۆشی بۆ ئەوەی چارەسەر وەربگرێت، دروستە بمێنیتەوە بەگوێرەی پێویستی.

٣ـ ئەگەر بچێت بۆ نیشتەجێ بوون، ئەمەیان حەرامە و تاوانێکی گەورەیە، بەلکو فەرموودە هاتووە هەندێک زانا صحیح دەکەن وه هەندێکی تر لاوازی دەكەن دەفەرمووێت: (هەرکەسێک لەناویان نیشتەجێ بێت ئەویش وەک ئەوانە).

٤ـ ئەگەر بچێت بۆ ئەوەی چاودێریان بکات و لە بیروباوەڕە پووچەکانیان شارەزابێت و لە ڕەوشتیان شارەزابێت، بۆ ئەوەی موسلمانان ئاگادار بکاتەوە لە فێلەکانیان، ئەمەیان دروستە بەلکو جۆرێکە لە جۆرەکانی جیهاد.

٤ـ ئەگەر بۆ رێکخستنی کاروباری ولاتی موسلمانان لە ناو کافرەکان بمێنێتەوە دروستە.

٥ـ ئەگەر بۆ خوێندن بچێت دروستە بەلام بەمەرج:

ٲـ خوێندنەکە زۆر پێویست بێت، ئەگەر پێویست نەبێت نابێت.

ب ـ دەبێت شارەزابێت لە دین و نەزان نەبێت، چونکە ئەگەری زۆری گومرابوونی هەیە.

ج ـ دەبێت ئیمانێکی پتەوی هەبێت و ئیمان لاواز نەبێت، چونکە ئەگەری زۆری گومرابوونی هەیە.

د ـ کەسێک بێت عاقل بێت خراپە و قازانج لێک جیابکاتەوە.

٧ـ ئەگەر بۆ کارکردن بێت، دروستە بەلام بەو مەرجانەی کە باسمان کرد.

الموسوعە الفقھیە باسکراوە دەڵێت: (زانایان ھیجرەت کردن لە ولاتی کوفر دابەش کردووە بۆ سێ بەش: 

١ـ کەسێک واجبە لەسەری ھیجرەت بکات، ئەویش ئەوەیە توانای ھەیە ھیجرەت بکات و ناتوانێت دینی خۆی بلاو بکاتەوە و لە ولاتی کوفریش نیشتەجێ یە، ئەگەر چی کەسەکە ئافرەتیش بێت و مەحرەمیشی لەگەڵ نەبێت، بەڵام دەبێت ڕێگا ئەمین بێت و لە نەفسی خۆی نەترسێت، یان ترسی ڕێگا کەمتر بێت لە ترسی مانەوەی لە ولاتی کوفر. 

٢ـ کەسێک ھیجرەتی لەسەر نییە، ئەویش ئەوەیە کەسێک ناتوانێت یان لەبەر نەخۆشی یان لەبەر زۆری لێکردن لە ولاتی کوفر، یان لاوازە وەک ژن و مناڵ، لەبەر وتەی خوای گەورە دەفەرمووێت: (إلا الْمُسْتَضْعَفِينَ مِنْ الرِّجَالِ وَالنِّسَاءِ وَالْوِلْدَانِ لا يَسْتَطِيعُونَ حِيلَةً وَلا يَهْتَدُونَ سَبِيلا). 

٣ـ کەسێک سوننەتە بۆی ھیجرەت بکات و لەسەری واجب نییە، ئەویش ئەوەیە کە بتوانێت ھیجرەت بکات و دەتوانێت دینی خۆی بەدیار بخات و دینداری بکات لە ولاتی کوفر، ئەمەیان سوننەتە ھیجرەت بکات). (الموسوعة الفقهية) (٢٠/٢٠٦).

وتەی: ﴿وَلَا تَكُن مَّعَ ٱلۡكَٰفِرِينَ﴾، واتە: لەگەڵ کافرەکان مەبە، نەیفەرموو: (ولا تکن مع المغرقین)، واتە: (لەگەڵ نقووم بووەکان مەبە)، ئاماژەیە بۆ ئەوە هەر کەسێک عەقل و هیمەتی هەبێت، ئەوە پارێزگاری کردن لە دین بەسەر پارێزگاری کردن بەسەر نەفس دەخات، چونکە پارێزگاری کردنی دین زیاتر جەخت لێی کراوەتە لە پارێزگاری کردنی نەفس. (تفسير ابن عرفة) (٢/٣٥٦).

نوح (علیە السلام) لەو ساتە نەخۆشەدا خەمی ئەوەی بوو کوڕەکەی لەگەڵ کافرەکان بێت، نەک خەمی ئەوەی بوو لەگەڵ نقووم بووەکان بێت، پێغەمبەران خەمی دینیان بووە نەک نەفس، بەهیلاک چوونی دین گەورەترە لە بە هیلاک چوونی نەفس، بۆیە زانایان دەڵێن ئەگەر کەسێک نەخۆش بێت و چارەسەری لە وڵاتی کافرەکان بێت، ئەگەر ترسی فیتنەی هەبوو لەسەر دینی خۆی و بترسێت تووشی فیتنە دەبێت، ئەوە دەبێت لە وڵاتی موسڵمانان بمێنێتەوە و بمرێت، ئەمە باشترە و لەپێشترە بۆی.

بەداخەوە موسڵمانان زۆر ئاسانکاری دەکەن لە چوون بۆ وڵاتی کافرەکان، بێ ئەوەی ئەم حوکمە بزانن و هەست بە ترسناکییەکەی بکەن، بەڵکو بگرە بیانوو و بەڵگەش بۆ خۆیان دێننەوە، ئەی ئەوە نییە فلانە مەلا و فلانە کەسی ملتەزم لە ولاتی کافرەکانە، یان دەڵێن دین لەوێ جوانتر و باشتر پەیرەو دەکرێت، نازانێت و هەست بەوە ناکات ئەم ولاتە کافرانە لە وڵاتی خۆیانەوە کار لەسەر ئەوە دەکەن موسڵمانان وڵاتی موسڵمانان تێک بدەن و تووشی فیتنەی دین و بێ ڕەوشتیان بکەن، ئەی چۆن لە موسڵمان قبول دەکات بێتە ولاتی خۆیان دینداری بکات؟!  

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام