پرسیار: حوکمی قسەکردن لەنێوان دوو وتاری هەینی؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە لەنێوان دوو وتارەکانی هەینی قسە بکەیت بەتایبەتی ئەگەر پێویست بێت، کە ئەمە وتەی شافعی و وتەی ڕاستی ئەحمەد و ابن حزم و ابن باز و ابن عثیمینه، بەڵگە:
١ـ عن أبي هُرَيرَة رَضِيَ اللهُ عنه، أنَّ رسولَ اللهِ (ﷺ) قال: (إذا قُلتَ لصاحبِكَ يومَ الجُمُعةِ: أنصِتْ والإمامُ يَخطُبُ، فقد لغوتَ). رواه البخاري (٩٣٤)، ومسلم (٨٥١).
ڕووی کردنە بەڵگە: لەم فەرموودەیە دەفەرمووێت: (والإمامُ يَخطُبُ)، ماناکەی ئەوە هەڵدەگرێت تەنها قسەکردن کاتی وتار دروست نییە، کاتی نێوان دوو وتار وتارخوێن وەستاوە لە وتار. (طرح التثريب) للعراقي (٤/١٠٥).
٢ـ قسەی ڕێگەپێدراو ڕێگەپێدراوە مەگەر دەق لەسەری هاتبێت بۆ قەدەغەکردنی، هیچ دەق نەهاتوون بۆ قەدەغەکردنی تەنها لە کاتی وتار خوێندن نەبێت.(المحلى) لابن حزم (٣/٢٦٨).
٣ـ چونکە ئیمام کاتی نێوان دوو وتارەکە قسە ناکات و وتار ناخوێنێت، ئەم حاڵەتەش وەک حاڵەتی پێش وتار خوێندن و دوای وتار خوێندنە. (المغني) لابن قدامة (٢/٢٤١).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (قسەکردن لەنێوان دوو وتارەکان هیچی تێدانییە ئەگەر زۆر نەبێت و دەوروبەری سەرقاڵ نەکات). (لقاء الباب المفتوح اللقاء) (رقم اللقاء:٧١).