پرسیار: حوکمی وەڵام دانەوەی سەلام و وەلام دانەوەی پژمین کاتی وتاری هەینی؟
وەڵام: زانایان دەڵێن نابێت وەڵامی سەلام و پژمین بدرێتەوە کاتی وتاری هەینی، کە ئەمە وتەی حەنەفی و مالکی و وتەی کۆنی شافعی و وتەیەکە لە وتەکانی ئەحمەد و ابن باز و ابن عثیمینە، بەڵگە:
١ـ عن أبي هُرَيرَة رَضِيَ اللهُ عنه، أنَّ رسولَ اللهِ (ﷺ) قال: (إذا قُلتَ لصاحبِكَ يومَ الجُمُعةِ: أنصِتْ والإمامُ يَخطُبُ، فقد لغوتَ). رواه البخاري (٩٣٤)، ومسلم (٨٥١).
ئەگەر فەرمان کردن بە چاکە کاتی وتاری هەینی بە لەغوە دانرابێت، ئەی قسەی تر دەبێ چی بێ، ئەی قسەی تر چۆن دەبێت دروست بێت؟! (مجموع فتاوى ابن باز) (١٢/ ٤١١-٤١٢).
٢ـ وەڵام دانەوەی سەلام دەکرێت لە هەموو کاتێک وەڵامی بدەیتەوە، پێچەوانەی گوێ گرتن لە وتاری هەینی. (فتح القدير) للكمال ابن الهمام (٢/٦٨).
٣ـ وەڵام دانەوەی سەلام واجبە، بەڵام لە حاڵەتی وتاری هەینی قەدەغەی موسڵمان کراوە سەلام بکات، وەڵام دانەوەشی واجب نییە وەک ئەو حاڵەتەی کەسێک لەناو نوێژ بێت. (المبسوط) للسرخسي (٢/٢٧).
٤ـ ئەگەر کەسێک بپژمێت و (الحمدللە) بڵێت ئەوە گوێ گرتنی تەرک کردووە کە واجبە لەسەری گوێ بگرێت و بێ دەنگ بێت، وە گوتنی (الحمدلڵە) دوای پژمین واجب نییە و وەڵام دانەوەش واجب نییە، بۆیە دروست نییە واجب تەرک بکات بۆ ئەم سوننەتە، وەڵام دانەوەی سەلامیش لەم حالەتە فرض نییە، واجبی گوێ گرتن بۆ وتار پێش وەڵام دانەوە دەخرێت. (مجموع فتاوى ورسائل العثيمين) (١٦/١٦٢).
لەناو نوێژ دەتوانی بە ئیشارەت وەلامی سەلام بدەیتەوە چونکە دەق لەسەری هاتووە و دروستیشە سەلام لە نوێژ خوێن بکەیت، بەڵام بۆ وەڵام دانەوەی سەلام کاتی وتاری هەینی هیچ دەق لەسەری نەهاتووە بۆ سەلام کردن و وەڵام دانەوەی، ئەگەر کەسێک وەڵامی سەلامیش بداتەوە بە ئیشارەت دەڵێین سووکترە لەوەی بە قسەکردن وەڵامی بداتەوە، واللە ٲعلم.