پرسیار: حوکمی قسە کردن لەگەڵ وتار خوێن لە ڕۆژی هەینی لە کاتی وتار خوێندن؟
وەڵام: زانایان دەڵێن دروستە کاتی وتار خوێندن لە ڕۆژی هەینی دا قسە لەگەڵ وتار خوێن بکات ئەگەر پێویست بکات و گرینگ بێت، کە ئەمە وتەی شافعی و مالک و ئەحمەدە، بەڵگە:
١ـ عن أنسِ بنِ مالكٍ رَضِيَ اللهُ عنه، قال: (أصابتِ الناسَ سَنَةٌ على عهدِ رسولِ اللهِ (ﷺ) فبَينما رسولُ اللهِ (ﷺ) يَخطُبُ في يومِ الجُمُعةِ قام أعرابيٌّ، فقال: يا رسولَ اللهِ، هلَكَ المال، وجاع العِيال؛ فادعُ اللهَ لنا، فرَفَع يديه...). رواه البخاري (٩٣٣)، ومسلم (٨٩٧).
ڕووی کردنە بەڵگە: ئەم دەشتەکی یە قسەی لەگەڵ پێغەمبەری خوا کردووە لە کاتی وتاری هەینی، پێغەمبەریش (ﷺ) دانی پێناوە، بەڵگەیە دروستە قسە لەگەڵ وتار خوێن بکەیت ئەگەر پێویست بکات. (شرح النووي على مسلم) (٦/١٦٤).
٢ـ حەڕامی قسەکردن کاتی وتاری هەینی لەبەر ئەوەیە تا سەرقاڵ نەبیت لە واجبی هەینی کە گوێ گرتنە بۆ وتار، قسەکردنی پێویست سەرقاڵ بوونی تێدانییە لە وتاری هەینی. (المغني) لابن قدامة (٢/٢٣٩).