سەردێری پرسیار:حوکمی قسە کردن لەناو وتاری هەینی؟ حەڕامە یان مەکروهە؟

بەرواری دانان :2023-06-02 کۆدی پرسیار:2908

پرسیار:

پرسیار: حوکمی قسە کردن لەناو وتاری هەینی؟ حەڕامە یان مەکروهە؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن واجبە کاتی وتاری هەینی بێ دەنگ بیت و حەڕامە قسە بکەیت، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی ئەبو حەنیفە و مالک و ئەحمەد و وتەی کۆنی شافعی یە، بەڵگە:

١ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (وَإِذَا قُرِئَ الْقُرْآنُ فَاسْتَمِعُوا لَهُ وَأَنْصِتُوا) [الأعراف: ٢٠٤]، ئیمام ئەحمەد دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن ئەم ئایەتە سەبارەت بە نوێژی و وتاری هەینی دابەزیوە). (فتح الباري) لابن رجب (٥/٤٩٩).

٢ـ عن أبي هُرَيرَة رَضِيَ اللهُ عنه، أنَّ رسولَ اللهِ (ﷺ) قال: (إذا قُلتَ لصاحبِكَ يومَ الجُمُعةِ: أنصِتْ والإمامُ يَخطُبُ، فقد لغوتَ). رواه البخاري (٩٣٤)، ومسلم (٨٥١).

واتە: (ئەگەر بە هاورێکەت گوت خۆت بێ دەنگ بكە و ئیمامیش لە ڕۆژی جومعە وتاری دەخوێند، ئەوە تۆ تووشی لەغوە بوویت).

ئەگەر فەمان کردن بە چاکە و نەهی کردن لەخراپە دروست نەبێت کاتی وتاری هەینی، ئەوە قسەی تر لەپێشترە جا زۆر بێت یان کەم بێت، وەسف کردنی بە لەغوەش ئاماژەیە بۆ ئەوە حەڕامە.

ابن عبدالبر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (جیاوازی نییه لەنێوان زانایانی الامصار بۆ واجبی خۆ بێ دەنگ کردن بۆ وتار بۆ کەسێک گوێ لێ بێت). الاستذكار (٥/٤٣).

٣ـ وتار واجبە لە هەینی بۆ بیرهێنانەوەی خەڵک و ئامۆژگاری یە بۆیان، ئەگەر واجب نەبێت گوێ بگری بۆ وتار ئەوە وتار هیچ سوودی نەما.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام