پرسیار: ئایا نوێژی هەینی واجبە لەسەر کوێر؟
وەڵام: سەبارەت بە نوێژی هەینی لەسەر کوێر دوو حاڵەتە:
یەکەم: کەس نییە دەستی کوێر بگرێت ببات بۆ مزگەوت، ئەمەیان هەموو زانایان یەک دەنگن لەسەر ئەوە کە هەینی لەسەری واجب نییە. (بدائع الصنائع) (١/٢٥٩).
دووەم: کەسێک هەیە دەستی کوێر بگرێت ببات بۆ مزگەوت، ئەمەیان هەینی لەسەری واجبە، کە ئەمە وتەی زۆربەی زانایانە، وتەی مالک و شافعی و ئەحمەد و ئەبو یوسف و داود الظاهری یە، بەڵگە:
١ـ خوای گەورە دەفەرمووێت: (يَا أَيُّهَا الَّذِينَ آمَنُوا إِذَا نُودِيَ لِلصَّلَاةِ مِنْ يَوْمِ الجُمُعة فَاسْعَوْا إِلَى ذِكْرِ اللَّهِ وَذَرُوا الْبَيْعَ) [الجُمُعة: 9].
ڕووی کردنە بەڵگە: ئەم ئایەتە گشتی یە ئەو کوێرەش دەگرێتەوە کە کەسێک هەبێت دەستی بگرێت بێنێتە مزگەوت بۆ هەینی. (المغني) لابن قدامة (٢/٢٥٣).
٢ـ عن طارق بن شهاب رَضِيَ اللهُ عنه أنَّ النَّبيَّ (ﷺ) قال: (الجُمُعة حقٌّ واجبٌ على كلِّ مسلمٍ إلَّا أربعةً: عبدٌ مملوكٌ، أو امرأةٌ، أو صبيٌّ، أو مريضٌ). رواه أبو داود (١٠٦٧)، والبيهقي (٣/١٧٢) (٥٧٨٧).
ڕووی کردنە بەڵگە: هەموو موسڵمانێک لەسەری واجبە جا کوێر بێت یان کەسی تر.
٣ـ چونکە کوێر ترسی زیانی هەیە ئەگەر کەس نەبێت دەستی بگرێت، ئەگەر کەسێک هەبێت دەستی بگرێت هیچ ترس نییە. (المجموع) للنووي (٤/٤٨٥).