پرسیار: حوکمی کڕینەوەی حەج لەوانەی ناویان دەرچووە؟
وەڵام: زانایان دەڵێن باشتر وایە قورعە بۆ ئەوانە بکرێت کە حەجیان ئەنجام نەداوە، نەک کەسێک چەند جار حەجی کردووە و مەجالی ناو خستنە ناو قورعەی هەبێت، بۆ ئەوەی خەڵکی تر لە حەجی واجب بێ بەش نەبێت.
فرۆشتنی حەج و کڕینەوەی دوو جۆرە:
یەکەم: کەسێک کۆمپانیای هەیە هی حەج و عومرە، بەشی هەیە بۆ حەج، ئەمەیان دروستە بفرۆشێت.
دووەم: کەسێک لە حوکمەت ناوی دەرچووە، بەڵام ناڕوات عوزری هەیە یان ناڕوات بێ عوزر دەیەوێت بفرۆشێت و قازانج بکات، ئەمەیان دروست نییە، چونکە زیان گەیاندنە بە بەرژەوەندی گشتی، دەبێت تەسلیمی حوکمەت بکات و کەسی تر لەجیاتی بنێرن و تیروپشک بکرێت، دەبێت موسڵمان هاوکاری برای موسڵمان بکات و یارمەتیدەری خێر بێت.