سەردێری پرسیار:چی بکەم هەموو کات توشی گوناحێک دەبم زۆر هەوڵم داوە بەسەریدا زال بم هەر کاتێک توشیش دەبم زوو پەشیمان دەبمەوە و تەوبە دەکەم، بەلام ناتانم بە سەریدا زال بم چی بکەم تا بتوانم بە سەر ئەو گوناحەدا زال بم گوناحەکە تەرک بکەم؟

بەرواری دانان :2023-05-23 کۆدی پرسیار:2892

پرسیار:

پرسیار: چی بکەم هەموو کات توشی گوناحێک دەبم زۆر هەوڵم داوە بەسەریدا زال بم هەر کاتێک توشیش دەبم زوو پەشیمان دەبمەوە و تەوبە دەکەم، بەلام ناتانم بە سەریدا زال بم چی بکەم تا بتوانم بە سەر ئەو گوناحەدا زال بم گوناحەکە تەرک بکەم؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن مرۆڤ دەبێت عەزمی هەبێت نەگەڕێتەوە سەر تاوانەکە، ئەگەر لە نەفسی خۆی شاردبێتەوە دەگەڕێتەوە سەری و حەزی لێیە، ئەوە تەوبەی قبول نییە، ئەگەر عەزمی هەبێت نەگەڕێتەوە سەری، دوای ماوەیەک گەڕاوە سەری و شەیتان بۆی ڕازاندییەوە، ئەمەیان تەوبەیەکی تر دەکاتەوە تەوبەی یەکەمی قبول بووە.

ابن تیمیە ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئەگەر بەندە تەوبەی کرد، پاشان گەڕاوە سەر تاوانەکە خوای گەورە تەوبەی یەکەمی لێی قبول کردووە، پاشان ئەگەر گەڕاوە سەری شایستەی سزایە، ئەگەر تەوبەی کرد تەوبەی قبول دەبێت، دروست نییە بۆ موسڵمان ئەگەر تەوبەی کرد پاشان گەڕاوە سەری سوور بێت لەسەری، بەڵکو دەبێت تەوبە بکات ئەگەر لە ڕۆژێکدا سەد جاریش بگەڕێتەوە سەری).مجموع الفتاوی (١٦/١٧٨-١٧٩).

پەشیمان بوونەوە لە ئەنجام دانی تاوانەکە نیعمەتێکە خوای گەورە لەگەڵ تۆی کردووە، بەجۆرێک هەست بە ئازار و ناخۆشی تاوانەکە بکات.

لە عبداللە بن مسعود دەگێڕنەوە خوا لێی ڕازی بێت دەفەرمووێت: پێغەمبەری خوا (ﷺ) دەفەرمووێت: (پەشیمان بوونەوە تەوبەیە).أخرجە ابن ماجە (٤٢٥٢)، وأحمد (١/٣٧٦)، وصححە أحمد شاکر برقم (٣٥٦٨)، وصححە الألباني.

موسڵمان نابێت بێ ئومێد بێت لە ڕەحمەتی خوای گەورە، ترسناکی لە تاواندا نییە، بەڵکو ترسناکی لەوەدایە تەوبە نەکەیت، بێ ئومێد بوون لە ڕەحمەتی خوای گەورە گەورەترە لە تاوانەکە، بۆیە ئارام بگرە، ئارام گرتن لەسەر تاعەت و تاوان نیشانەی ئیمانە.

سوپاس بۆ خوا موسڵمان پێی ناخۆشە سەرێپچی خوای خۆی دەکات و هەمیشە لۆمەی نەفسی خۆی دەکات، لۆمە کردنی نەفس و پەشیمان بوونەوە نیشانەی خێرە، گومانی بەخوا ببەو داوای یارمەتی لێی بکە، چونکە هەموو شتێک بەدەست ئەوە و ئاسانە لای.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام