پرسیار: کەسێک مسافرە نوێژ بەدوای ئیمامەوە دەکات ئیمام مسافر نییە، ئایا کەسە مسافرەکە نوێژ تەواو دەکات یان کورت دەکات؟
وەڵام: زانایان دەڵێن مسافر ئەگەر نوێژی بەدوای کەسی نیشتەجێوە (مقیم)ەوە کرد دەبێت نوێژ تەواو بکات، کە ئەمە وتەی هەر چوار مەزهەبەکانە، بەڵکو هەندێک زانا ئیجماع نەقل دەکەن.
ئیمام النووی ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (هەموو زانایان یەک دەنگن مسافر ئەگەر بەدوای کەسی نیشتەجێوە نوێژی کرد دەبێت نوێژ تەواو بکات (واتە: دەبێت چوار ڕەکاعەت بکات)). (المجموع)(٤/٣٤١).
ابن حجر ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (ئیمام شافعی ئەمە دەکاتە بەڵگە کە نوێژ کورت کردن لەسەفەر واجب نییە، ئەگەر واجب بوایا دەبوایا مسافر کاتێک نوێژ بەدوای کەسی نیشتەجێوە دەکات تەواوی کردبا، ئەمە بەڵگەیە واجب نییە). (فتح الباري) (٢/٥٦٥).