پرسیار: ئایا مەرجە بۆ نوێژی جومعە لەناو مزگەوت بێت؟
وەڵام: زانایان دەڵێن مەرج نییە نوێژی هەینی لەناو مزگەوت یان ناو شار بکرێت، کە ئەمە وتەی حەنەفی و حەنابلە و ابن عثیمینە، چونکە ئەسل وایە مەرج نییە مەگەر بەڵگە هاتبێت، هیچ دەق نەهاتوون بە مەرجی دانابێت. (المغني) لابن قدامة (٢/٢٤٦).
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت: (خەڵکی شار ئەگەر هەینی بکەن لە دەرەوەی شار لە شوێنێکی نزیک، ئەوە هەینیان دروستە، مەرج نییە لەناو شارەکە بێت، بەڵام بە مەرجێک شوێنێکە نزیک بێت). (الشرح الممتع) (٥/ ٤٤ـ٤٥).