پرسیار: ئایا نوێژ تەواو کردن لەسەفەر (واتە: نوێژ کورت نەکردن) وەک زیاد کردن وایە بەسەر نوێژی واجب؟
وەڵام: زۆربەی زانایانی پێشنە و پاشینە بۆ ئەوە چوون ئەوە چوون نوێژ کورت کردن لەسەفەر سوننەتە نەک واجبە، هەندێک بۆ ئەوە چوون ڕوخسەتە. (الاستذكار) لابن عبدالبر (٢/٢٢٤).
سوننەت وایە موسافر دوو ڕەکاعەت نوێژ بکات، پێشەوایان هەموویان یەک دەنگن ئەمە باشترە جگە لە وتەیەکی شافعی نەبێ).(مجموع الفتاوى) (٢٤/١٩١).
زۆربەی زانایان ـ بەڵکو هەندێک ئیجماع نەقل دەکەن ـ کە مسافر ئەگەر نوێژی بەدوای کەسی نیشتەجێ یەوە کرد دەبێت نوێژ تەواو بکات، ئەگەر واجب بوایا دوو ڕەکاعەت بکرێت ڕوخسەت نەدەدرا مسافر چوار ڕەکاعەت بەدوای کەسی نیشتەجێوە و مسافرەوە بکات وەک نوێژی بەیانی. (المجموع) للنووي (٤/٣٤١).