سەردێری پرسیار: ئایا سوننەت قورئان نەسخ دەکات؟

بەرواری دانان: 2023-05-07 کۆدی پرسیار: 2856

پرسیار:

پرسیار: ئایا سوننەت قورئان نەسخ دەکات؟

دەقی وەڵام:

وەڵام: زانایان دەڵێن:

١ـ قورئان و سوننەت وەک یەک وان لەو ڕووەوە کە سەرچاوەی شەریعەتن، حوکمی کتێبی خوا و سوننەت یەکسانن بۆ واجبی کردەوە پێکردن.

٢ـ تخصیص کردنی عموماتی قورئان بە سوننەت دروستە لەسەر وتەی زۆربەی زانایان، جا فەرموودەکە متواتر بێت یان ئاحاد بێت.

٣ـ نەسخ بوونی قورئان بە سوننەت جیاوازی هەیە لەنێوان زانایان، دوو وتە هەیە:

یەکەم: هەندێک زانا بۆ ئەوە چوون سوننەت قورئان نەسخ ناکات، کە ئەمە وتەی ئەحمەد و شافعی و ابن قدامە و ابن تیمیەیە، وتەی زۆربەی اصولی یەکانە.

دووەم: هەندێک زانای تر بۆ ئەوە چوون سوننەت قورئان نەسخ دەکاتەوە، کە ئەی محمد الامین الشنقطی و چەند زانای ترە.

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام