پرسیار // جیاوازی چییە لە نێوان زەکات و صدقة ؟
وەلام // زانایان دەلێن زکاة دوو مانا هەلدەگرێت :
یەکەم : النماء و الزیاة ، واتە : گەشە بوون و زۆر بوون .
دووەم : الطهارة ، واته : پاک و خاوێنی .
ابن دقیق العید ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( لەسەر مانای یەکەم : دەرکردنی زەکات هۆکارە بۆ گەشە و زیاد بوونی ماڵ ، هەروەک جێگیر بووە پێغەمبەر سەلامی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( ماڵ کەم ناکات بە بەخشین . )) ، ......
لەسەر مانای دووەم : چونکە پاککەرەوەیە بۆ نەفس لە ڕەزیلی و بەخیلی ، یان چونکە پاکی دەکاتەوە لە تاوان ...... )) ٳحکم الٲحکام
پێناسەی زەکات لەڕووی شەرعەوە چییە ؟
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( عیبادەت کردنی خوای گەورەیە بە بەخشینی بڕە ماڵێکی دیار کراو ، لە مالێکی دیار کراو ، بۆ کەسانێکی دیار کراو . )) فتح ذي الجلال والاكرام بشرح بلوغ المرام ج٦ لاپەڕە ٦
الصدقة : وەرگیراوە لە صدق ، واته : ڕاستگۆی ، کەواتە ئەمە نیشانەی ڕاستی ئیمانی کەسەکە کە ماڵ دەبەخشێت .
ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( بە بەخشینی ماڵ دەوترێت صدقة ، چونکە بەلگە و نیشانەی ڕاستگۆی ئیمانەکەیەتی ، چونکە ماڵ خۆشەویستە لای نەفسی مرۆڤ ، نەفس ناتوانێت شتێکی خۆشەیست ببەخشێت ئیلا دەبێت خۆشەویستێکی گەورەتری هەبێت ، ..... )) فتح ذي الجلال والاكرام بشرح بلوغ المرام ج٦ لاپەڕە ۱٦
وشەی صدقة بۆ زەکاتیش بەکاردێت .
جیاوازی لە نێوان زەکات و صدقة :
یەکەم // زەکات واجب کراوە لە هەندێک ماڵی دیار کراوە ، وەک : زێڕ و زیو و مەڕو وشتر و مانگاو........بەلام خێرکردن دیار نەکراوە بە چەند شتێک .
دووەم // زەکات مەرجی هەیە دەبێت بگات بە نیساب و وە سالێکی بەسەریدا تێپەڕ بێت ، بەلام خێرکردن ئەم مەرجانەی نییە .
سێیەم // زەکات دیار کراوە کە دەدیت بە کێ ، هەروەک لە ئایەتی سورەت التوبة هەشت کۆمەلەی باس کردووە ، بەلام صدقة دەتوانی بدەیت بەو هەشت کۆمەلە و بێجگە لەوانە .
چوارەم // هەر کەسێک بمرێت زەکاتی نەدابێت دەلێن دەبێت میراتگرەکانی زەکاتی لێ بدەن ، بەلام صدقة وانییە .
پێنجەم // ئەوەی ڕێگری زەکات بکات و نەیدات خوای گەورە سزای دەدات ئەگەر ویستی لێ بێت ، بەلام لەسەر صدقة سزا نادرێت .
شەشەم // ..... ......... // .......
ـــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ