سەردێری پرسیار: کەسێک قەرزارمە بڕە پارەیەکی زۆرم لە لای ئەوە ، ئایا واجبە لەسەرم زەکاتی ئەو پارەیە بدەم ؟

بەرواری دانان: 2018-10-05 کۆدی پرسیار: 283

پرسیار:

پرسیار // کەسێک قەرزارمە بڕە پارەیەکی زۆرم لە لای ئەوە ، ئایا واجبە لەسەرم زەکاتی ئەو پارەیە بدەم ؟

دەقی وەڵام:



وەلام // زانایان دەلێن قەرز دوو جۆرە :

جۆری یەکەم // ئەگەر قەرزی لە لای کەسێک بێت و قەرزار دان بەو بڕە پارەیە بنێت ، ئامادە بێت بدات ، ئەمەیان دەبێت زەکاتی لێ بدات هەموو ساڵێک ئەگەر وەریش نەگرێتەوە قەرزەکەی خۆی .

جۆری دووەم // ئەگەر قەرزی لەلای کەسێک بوو ئینکار دەکرد ، یان هەژار بوو تاخیری دەکرد یان مالی هەیە بەلام قەرز تاخیر دەداتەوە ، ئەمەیان وتەی ڕاست ئەوەیە کە زەکات نادات ، بەلام کاتێک وەردەگرێت زەکاتی ساڵێک دەدات .

ابن عثیمین ڕەحمەتی خوای لێ بێت دەفەرمووێت : (( وتەی ڕاست ئەوەیە زەکاتی هەموو ساڵێک دەدات ئەگەر قەرزی لەلای کەسێک بوو دەولەمەند بوو بتوانێت بداتەوە ، چونکە حوکمی ئەوەیە کە پارەکە لە لات بێت ، بەلام ئەو کاتە دەدەیت ئەگەر وەرت گرت ، وە ئەگەر ویستت زەکاتی بدە لەگەڵ مالی خۆت ، یەکەمیان ڕوخسەتە و دووەمیان باشترینیانە دەست پێشخەری کردنە لە زەکات دان .

بەلام ئەگەر قەرزت لەلای کەسێک بێت قەرز تاخیر بکات یان هەژار بێت ، زەکاتی نادەیت ئەگەر دە ساڵیش لە لای بمێنێتەوە ، چونکە وەرینەگرتووە و ناتوانێت ، بەلام کاتێک وەری دەگرێت زەکاتی ساڵێک لێ دەردەکات لەو ساڵەی وەرگرتووە ، وە واجبی ناکەین لەسەری زەکاتی پێشوو بدات .

ئەمە وتەی شیخ عنقریە لە حاشیەکەی لە محمد بن عبدالواهاب و نەوەکانی ، ڕەحمەتی خوایان لێ بێت ، وە ئەمە وتەی ئیمام مالکە ڕەحمەتی خوای لێ بێت ، ئەمە وتەی ڕاستە لەبەر ئەمانە :

یەکەم // ئەمە وەک بەرووبووم وایە کە واجبە زەکاتی بدەیت کاتی هاتنی ، وە کرێ ، کە ابن تیمیە دەلێت واجبە زەکاتی لێ بدەیت ئەگەر سالێکیش بەسەری دا تێپەڕ نەبێت .

دووەم // یەکێک لە مەرجەکانی زەکات دان ئەوەیە کە توانای دانی هەبێت ، کەی توانای دانی هەبێت زەکات دەدات .

سێیەم // ...... چوارەم // .........

وە نموونەی تری هاو شێوە ئەمانە : مالی شاردراوەی لەبیر کراو ، کەسێک مالی شاردۆتەوە لەترسی دز پاشان لەبیری کردووە ، زەکاتی ئەو ساڵە دەدات کە دەیدۆزێتەوە .

هەروەها مالی دزراو ، ئەگەر چەند ساڵێک مال لەلای دز بوو ، پاشان توانی وەربگرێتەوە ئەوە زەکاتی یەک ساڵ دەدات ، وەک ئەوەی قەرزت لای کەسێک بێت نەتوانێت بداتەوە )) الشرح الممتع علی زاد المستقنع ج٦ لاپەڕە ۲۷ـــ ۲٨

پووختەی وەلامی زانایان :

(۱) ئەگەر قەرزی لە لای کەسێک بێت و دان بەو بڕە پارەیە دابنێت ، ئامادە بێت بیدات ، ئەمەیان دەبێت زەکاتی لێ بدات هەموو ساڵێک ئەگەر قەرزەکە وەریش نەگرێتەوە ، بەلام دەتوانێت نەدات هەتا کاتی وەرگرتنەوەی قەرزەکە کە ئەمە ڕوخسەتە ، وە دەتوانێت بیدات پێش وەرگرتنەوەی کە ئەمە باشترە .

(۲) ئەگەر قەرزی لەلای کەسێک بوو ئینکار دەکرد ، یان هەژار بوو تاخیری دەکرد یان مالی هەیە بەلام قەرز تاخیر دەداتەوە ، ئەمەیان وتەی ڕاست ئەوەیە کە زەکات نادات ، بەلام کاتێک وەردەگرێت زەکاتی ساڵێک دەدات .

(۳) مالی شاردراوەی لەبیر کراو ، کەسێک مالی شاردۆتەوە لەترسی دز پاشان لەبیری کردووە ، زەکاتی ئەو ساڵە دەدات کە دەیدۆزێتەوە .

(٤) مالی دزراو ، ئەگەر چەند ساڵێک مال لەلای دزێک بوو ، پاشان توانی وەربگرێتەوە ئەوە زەکاتی یەک ساڵ دەدات ، وەک ئەوەی قەرزت لای کەسێک بێت نەتوانێت بداتەوە .

ــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــــ

لیستی بەشەکانی پرسیار و وەڵام